پەرلەمان به‌رزبوونه‌وه‌ى نرخی کاڵا و خۆراک لە بازاڕەکان تاوتوێ دەکات
وەزیری بازرگانی و پیشەسازی ئامادەی کۆبوونەوەی پەرلەمان دەبێت

K24 – هەولێر
پەرلەمانی کوردستان کۆدەبێتەوە و بە ئامادەبوونی وەزیری بازرگانی و پیشەسازی، گرانیی بازاڕ و به‌رزبوونه‌وه‌ى نرخی پێداویستی رۆژانه‌ی هاووڵاتییان تاوتوێ دەکات.
پەرلەمانی کوردستان بڵاویکردەوە: "پشتبه‌ستن به حوكمی بڕگه‌ی (سێیه‌م) له مادده‌ی (18)ی په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان-عێراق، د. رێواز فایەق سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان، بانگهێشتی گشت ئه‌ندامانی په‌رله‌مان دەکات، بۆ دانیشتنی ژماره (5)ی ئاسایی خولی بەهارەی ساڵی چوارەم له خولی هه‌ڵبژاردنی پێنجه‌می په‌رله‌مانی كوردستان-عێراق، له كاتژمێر (10)ی به‌یانیی ڕۆژی یه‌كشه‌ممه رێكه‌وتی 12/6/2022.
بەگوێرەی بەرنامەی کاری پەرلەمان کۆبوونەوەکە تایبەت دەبێت بەم تەوەرانەی خوارەوە:.
یه‌كه‌م: خستنه‌ڕوو و گفتوگۆكردنی راپۆرتی لێژنه‌ی (وزه و سامانه‌سرووشتییه‌كان و پیشه‌سازی و بازرگانی) سه‌باره‌ت به (گرانیی بازاڕ و به‌رزبوونه‌وه‌ى نرخی پێداویستیى رۆژانه‌ی هاووڵاتییان)، به ئاماده‌بوونی وه‌زیرى بازرگانی و پیشه‌سازی، به‌پێی حوكمى بڕگه‌ی (یه‌كه‌م)ى مادده‌ى (66) له په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانى كوردستان.
دووه‌م: خوێندنه‌وه‌ى دووه‌م بۆ پێشنیازه‌یاسای (به‌ركاركردن و هه‌مواركردنی یاسای فیدراڵی و واژۆى ئه‌لیكتڕۆنی و مامه‌ڵه ئه‌لیكتڕۆنییه‌كان، ژماره (78)ى ساڵی 2012، به‌پێی حوكمى مادده‌كانی (97،89،88،87) له په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان.