توركيا ده‌رگا به رووى ئيسرائيلدا ده‌كاته‌وه
رۆژنامه‌ى حوڕيه‌تى توركيا بڵاويكردووه‌ته‌وه، هه‌ريه‌ك له توركيا و ئيسرائيل يهكشههمهى داهاتوو بڕيار له‌سه‌ر ئاساييكردنه‌وه‌ى په‌يوه‌ندييه ديپلۆماسييه‌كانى نێوانيان ده‌ده‌ن.
K24 – هه‌ولێر:
رۆژنامه‌ى حوڕيه‌تى توركيا بڵاويكردووه‌ته‌وه، هه‌ريه‌ك له توركيا و ئيسرائيل يهكشههمهى داهاتوو بڕيار له‌سه‌ر ئاساييكردنه‌وه‌ى په‌يوه‌ندييه ديپلۆماسييه‌كانى نێوانيان ده‌ده‌ن.
به هۆى هێرشى ئيسرائيل بۆ سه‌ر كه‌شتى ئازادى توركياوه كه له 2010 ره‌وانه‌ى كه‌رتى غه‌ززه‌ى كردبوو، په‌يوه‌ندييه‌كانى ئه‌و دوو وڵاته روويان له گرژى كرد.
رۆژنامه‌كه رايگه‌ياندووه، به‌رپرسێكى باڵاى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى توركيا له‌گه‌ڵ نوێنه‌رێكى تايبه‌تى سه‌رۆك وه‌زيرانى ئيسرائيل بنيامين ناتانياهۆ رۆژى يه‌كشه‌ممه‌ى داهاتوو كۆده‌بنه‌وه بۆ تاوتوێكردنى پرسى ئاساييكردنه‌وه‌ى په‌يوه‌ندى نێوانيان كه ماوه‌ى شه‌ش ساڵه ئاڵۆز بووه.
رۆژنامه‌كه له باره‌ى شوێنى كۆبوونه‌وه‌كه‌وه هيچ زانيارييه‌كى بڵاو نه‌كردووه‌ته‌وه.
ئه‌نقه‌ره پێشتر سێ مه‌رجى دانابوو بۆ ئاساييكردنه‌وه‌ى په‌يوه‌ندييه‌كانى له‌گه‌ڵ ئيسرائيل و ئه‌وانيش يه‌كه‌ميان ئيسرائيل داواى لێبوردن بكات و دووه‌ميان قه‌ره‌بووى زيانلێكه‌وتووانى هێرشه‌كه‌ى ئيسرائيل بۆ سه‌ر كه‌شتييه توركييه‌كه بكاته‌وه و سێيه‌ميشيان گه‌مارۆى ئابوورى له‌سه‌ر كه‌رتى غه‌ززه هه‌ڵبگرێت.
به گوێره‌ى زانيارى ئه‌و رۆژنامه‌يه تا پێش كۆتايهاتنى مانگى ته‌مموزى ئه‌مساڵ هه‌ردوو وڵات باڵێۆزهكانيان ده‌گه‌ڕێننه‌وه سه‌ر كارهكانييان.
له سه‌رده‌مى ئه‌حمه‌د داوود ئۆغڵۆدا، توركيا له‌گه‌ڵ هه‌ريه‌ك له وڵاتانى ميسر، ئيسرائيل، رووسيا و سووريا په‌يوه‌ندييه‌كانى پچڕان و روويان له گرژى و ئاڵۆزى كرد، ئه‌مه له كاتێكدايه داوودئۆغڵۆ له ئهندازيارى خاڵيكردنهوه و چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى توركيا ده‌ستى به كار كرد و سه‌ره‌نجام له مانگى رابردوودا به بێ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى ئه‌نقه‌ره له‌گه‌ڵ ئه‌و وڵاتانه ده‌ستى له‌كاركێشايه‌وه.