شازاده چارلز: ناردنی په‌نابه‌ران بۆ رواندا كاره‌ساته
"له‌باره‌ی ناردنی په‌نابه‌ران بۆ رواندا نیگه‌رانم"
K24 - هه‌ولێر:
شازاده چارلز، كوڕی شاژنی به‌ریتانیا له‌باره‌ی ناردنی په‌نابه‌ران بۆ رواندا رایده‌گه‌یه‌نێت، "ئه‌مه كاره‌ساته".
چارلز، كوڕی شاژنه ئه‌لیزابێسی به‌ریتانیا بۆ رۆژنامه‌ی تایمز و ده‌یلی مه‌یل رایگه‌یاند، "له‌باره‌ی ناردنی په‌نابه‌ران بۆ رواندا نیگه‌رانم".
شازاده چارلز راشیگه‌یاند، به‌هۆی ئه‌م بڕیاره‌وه بێهیوا بووه، راشیگه‌یاند، ئه‌و رێچكه‌ی حكومه‌تی به‌ریتانیا له‌باره‌ی پرسی په‌نابه‌رانه‌وه گرتوویه‌تییه‌به‌ر، كاره‌ساته.
له‌باره‌ی لێدوانه‌كانی شازاده چارلز، گوته‌بێژه‌كه‌ی رایگه‌یاند، ئه‌وه‌ی شازاده باسی لێوه كردووه، بۆچوونی تایبه‌تی خۆیه‌تی، ئه‌و تێكه‌ڵ به كاروباری سیاسی نابێت.
پێشتر دادگای باڵای بەریتانیا بڕیاریدا، گەشتەکەی ھەفتەی داھاتوو بۆ ناردنەوەی پەنابەران لە بەریتانیاوە بۆ وڵاتی رواندا ئەنجام بدرێت.
بەرپرسانی به‌ریتانی باس لەوە دەکەن، ئەم پلانە لە بەرژەوەندی گشتی دایە و نابێت رابگیرێت.
پلانی ئەوە ھەیە فڕۆکەی یەکەمدا، رۆژی سێشەممە داهاتوو گه‌شت به‌ره‌و رواندا بكات و 30 پەنابەر بگوازێته‌وه.
بەمەبەستی ناردنی پەنابەر و کۆچبەری نایاسایی لە بەریتانیاوە بۆ رواندا، ھەردوو وڵاتی بەریتانیا و رواندا لە 14ی نیساندا رێککەوتنی ھاوبەشی کۆچ و گەشەپێدانی ئابوورییان واژوو کردبوو.