مەسرور بارزانی: له‌گه‌ڵ قوباد تاڵه‌بانی بانگه‌وازمان بۆ پشتگیریكردنی كارنامه‌ی چاكسازیمان نوێكرده‌وه‌

"په‌یامی من بۆ شاندی یه‌كێتی به‌ سه‌رۆكایه‌تی بافڵ تاڵه‌بانی: با سه‌رنج بده‌ینه‌ سه‌ر ئه‌وه‌ی هه‌موومان ده‌مانه‌وێت"

مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان
مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان

K24- هه‌ولێر:

له‌ تویتێكدا له‌ هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له‌ تۆڕی تویته‌ر، مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان دووپاتیكرده‌وه‌، له‌گه‌ڵ قوباد تاڵه‌بانی بانگه‌وازمان بۆ پشتگیریكردنی كارنامه‌ی چاكسازیمان نوێكرده‌وه‌ و گوتیشی: په‌یامی من بۆ شاندی یه‌كێتی به‌ سه‌رۆكایه‌تی بافڵ تاڵه‌بانی ئه‌وه‌ بوو، "با سه‌رنج بده‌ینه‌ سه‌ر ئه‌وه‌ی هه‌موومان ده‌مانه‌وێت".

مه‌سرور بارزانی له‌ تویته‌كه‌یدا نووسیویه‌تی: ئەمڕۆ، لەگەڵ قوباد تاڵه‌بانی بانگەوازمان بۆ پشتگیریکردنی کارنامەی چاکسازیمان نوێکردەوە. ئه‌مه‌ش مانای وایه‌، كه‌ دەبێت هه‌موومان وەك یەك تیم کار بکەین بۆ هەموو کوردستان.

له‌ درێژه‌ی تویته‌كه‌یدا سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان جه‌ختیشیكرده‌وه‌، په‌یامی من بۆ شاندی یەکێتی كوردستان به‌ سه‌رۆكایه‌تی بافڵ تاڵه‌بانی ئه‌وه‌بوو: "با سەرنج بدەینە سەر ئەوەی کە هەموومان دەمانەوێت: سەقامگیری، خزمەتگوزارییە گشتیەکان به‌شێوه‌یه‌كی باشتر و ئەو داهاتووەی شایه‌نی گەلەکەمانه‌".

ئه‌مڕۆ شاندێكی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان به‌ سه‌رۆكایه‌تی بافڵ تاڵه‌بانی، سه‌رۆكی ئه‌و حزبه‌ سه‌ردانی مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی كرد و له‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا پرسه‌ گرنگه‌كانی تایبه‌ت به‌ دۆخی ئێستا تاووتوێكران.

H.B