ئەمریکا 20 ملیۆن دۆلار بۆ فەللوجە دابین دەکات
K24 - ھەولێر
برێت مەکگۆرك نوێنەری تایبەتی سەرۆکی ئەمریکا بۆ شەڕی داعش رایگەیاند، ئەمریکا 20 ملیۆن دۆلاری دیکە بۆ شاری فەللوجە دابین دەکات.
مەکگۆرك لە تویتێکدا لەھەژماری تایبەتی خۆی ئاشکرای دەکات لەسەر داوای یو ئێن ئێچ سی ئار لە عێراق ئەمریکا بڕی 20 ملیۆن دۆلار بۆ فەللوجە دابین دەکات.
مەکگۆرك داوا لە ھاوپەیمانانی ئەمریکاش دەکات ھاوکاری فەللوجە بکەن.
نوێنەری سەرۆکی ئەمریکا ئاماژەی بەوەشداوە دابینکردنی ئەم برە پارەیە بۆ دابینکردین پێداویستیە ھەنووکەییەکانی شاری فەللووجەیە.
چەند رۆژێك لەمەوبەر یو ئێن ئیچ سی ئار لە بارەی رەوشی شاری فەللوجەوە ھۆشداریدا و داوای لە کۆمەڵگەی نێوەدەڵەتی کرد بەھانای خەڵکی فەللوجەوە بچن.