به‌وێنه: خه‌ڵك له مه‌ریخ داده‌مه‌زرێندرێت
جووتیاران و مامۆستایان ده‌توانن داوای دامه‌زراندن بكه‌ن
K24 – هه‌ولێر
ناسا بۆ كاركردن و دۆزینه‌وه، خه‌ڵك له گۆی مه‌ریخ داده‌مه‌زرێنێت.
ناسا به بڵاوكردنه‌وه‌ی هه‌ندی پۆسته‌ر و وێنه، داوای یارمه‌تی ده‌كات بۆ دۆزینه‌وه و ژیان له گۆی مه‌ریخ، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته داوای دامه‌زراندن بۆ بواره جیاوازكانی جووتیاری، مامۆستا، ته‌كنیكی، نه‌خشه‌دانان و دۆزینه‌وه ده‌كات.
سه‌رنجڕاكێشترین داواكاری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی نیشتمانی بۆشایی ئاسمان (ناسا)، تواناییه بۆ دۆزینه‌وه‌ی گه‌لیی ڤالس مارینریس ـ گه‌وره‌ترین گه‌لیی قووڵ و ته‌سك له سیسته‌می خۆرـ ده‌رهێنانی خه‌ڵوز و ماده‌كانی تر و هه‌روه‌ها چاندنی سه‌وه‌ز و میوه‌یه له‌باعی مه‌ریخ. به‌ڵام داواكارانی دامه‌زراندن له مه‌ریخ پێویسته تا ساڵی 2030 چاوه‌ڕی بكه‌ن.





