گوتاری مه‌سرور بارزانی له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی له‌گه‌ڵ وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن
"ده‌بێت گوند و دێهاته‌كان ئاوه‌دان بكرێنه‌وه.. بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش پێویسته حكومه‌ت هه‌موو هاوكارییه‌ك پێشكه‌ش به خه‌ڵكی دێهاته‌كان بكات"
K24- هه‌ولێر:
له‌كۆبوونه‌وه‌یدا له‌گه‌ڵ وه‌زیر و به‌رپرسانی وه‌زاره‌تی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن، مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان گوته‌یه‌كی پێشكه‌شكرد و ده‌ستخۆشی له وه‌زاره‌ت كرد، بۆ ئه‌و كاروپڕۆژانه‌ی تا ئێستا وێڕای هه‌موو قه‌یرانه‌كان جێبه‌جێكراون و دووپاتیشیكرده‌وه، هه‌موو هه‌وڵێكیان بۆ جێبه‌جێكردنی ئه‌و كار و پڕۆژانه ده‌خه‌نه گه‌ڕ كه له پلانی حكومه‌تدان.
ده‌قی گوتاری مه‌سرور بارزانی له‌كاتی كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن:
بێگومان ئێمه كه بڕیارماندا سه‌ردانی هه‌موو ئه‌و وه‌زاره‌تانه بكه‌ین، بۆ ئه‌وه‌یه له نزیكه‌وه هه‌م گوێبیستی ئێوه بین و هه‌میش پێداچوونه‌وه بۆ به‌رنامه و ئه‌جێندای كاری حكومه‌تدا بكه‌ین، كه له‌و ماوه‌یه‌دا توانیومانه چی بكه‌ین، بۆ ئه‌و به‌شه‌ی كه ماوه‌ش چۆن بتوانین هه‌نگاو بنێین و شتی دیكه ئه‌نجام بده‌ین.
من سوپاستان ده‌كه‌م، چونكه جێی ده‌ستتان دیاره، به‌تایبه‌ت وه‌زاره‌ته‌كه‌ی ئێوه كه وه‌زاره‌تێكی خزمه‌تگوزارییه، به هه‌موو شێوه‌یه‌ك ده‌توانێت یارمه‌تیده‌ر بێت بۆ هه‌موو وه‌زاره‌ته‌كانی دیكه و هه‌موو هاووڵاتیانیش، چ له‌ڕێگه‌ی نیشته‌جێبوون یاخوود بابه‌تی هاتووچۆ و ئاسانكاریكردن بۆ هاتووچۆ و سه‌لامه‌تی هاووڵاتیان، كه به‌داخه‌وه وه‌ك پێویست بودجه‌ی حكومه‌ت به‌رده‌ست نه‌بووه، ئه‌ویش به‌هۆی ئه‌و هه‌موو قه‌یرانه‌ی تووشی حكومه‌ت بووه، هه‌ر له كۆرۆنا بگره تا ده‌گاته دابه‌زینی نرخی نه‌وت له سه‌ره‌تای ده‌ستبه‌كاربوونی كابینه‌ی حكومه‌ت، دواتریش نه‌ناردنی به‌شه بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان له‌لایه‌ن حكومه‌تی عێراقیه‌وه، هه‌روه‌ها دابه‌زینی جووڵه‌ی بازرگانی له چه‌ند مانگی سه‌ره‌تادا، هه‌موو ئه‌وانه وایانكرد ئه‌و بودجه‌یه‌ی پێویست بوو و ته‌رخانكرابوو بۆ پێشخستنی كاره‌كانی ئه‌م وه‌زاره‌ته، وه‌ك پێویست خه‌رج نه‌كرێت، به‌ڵام سه‌ره‌ڕای ئه‌مه‌ش نه‌ك نه‌وه‌ستا، به‌ڵكو به‌و پلانه‌ی دانراوه و به هاوكاری كه‌رتی تایبه‌ت، توانییان له‌گه‌ڵ حكومه‌ت به‌و به‌رنامانه‌ی رێكخران، زۆر پڕۆژه ئه‌نجامبدرێت، شه‌قامی دووسایدی له زۆرێك له شار و شارۆچكه‌كان دروستبكرێن، ئه‌وانه‌ی ماویشن، هیوادارین ئه‌وانیش ته‌واو بكه‌ین.
ماوه‌یه‌كی زۆره كار له‌سه‌ر دروستكردنی هێڵی شه‌مه‌نده‌فه‌ر ده‌كرێت له كوردستان، ئه‌مه‌ش ده‌بێته گۆڕانكارییه‌كی جۆری له چۆنیه‌تی گه‌یاندنی كه‌لوپه‌ل و ته‌نانه‌ت هاووڵاتیانیش بۆ سه‌ردانكردنی شار و شارۆچكه‌كان بتوانن سوود له هێڵی ئاسنین وه‌ربگرن، ئه‌مانه هه‌مووی جێگه‌ی ده‌ستخۆشییه و به‌رنامه‌یه‌كی رێكوپێكتان هه‌بووه و خۆگونجاندن له‌گه‌ڵ ئه‌و دۆخه‌ی رووبه‌ڕووی كوردستان بووه‌وه، ئه‌مه جێگه‌ی ده‌ستخۆشییه، سوپاستان ده‌كه‌م و هیوادارم بتوانن زیاتریش خزمه‌تی هاووڵاتیان بكه‌ن.
رێگه و بان:
سه‌باره‌ت به چاككردنه‌وه و نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی رێگه‌وبانه‌كان، هه‌ر شتێك كه به‌كاربهێنرێت، پێویسته نۆژه‌نبكرێته‌وه یانیش سه‌رله‌نوێ شتێكی دیكه دروستبكرێت، به‌ڵام به‌شێكی هه‌ره زۆری كه به داخه‌وه هه‌میشه ئێمه ناچار ده‌بین ساڵانه نۆژه‌نیبكه‌ینه‌وه، چونكه ئه‌و كه‌ره‌ستانه‌ی به‌كارهاتووه كه‌ره‌سته‌ی خراپ بوونه، واتا كوالیتی كه‌ره‌سته‌ی به‌كارهاتوو ئه‌وه‌نده خه‌راپ بووه، له ساڵێك زیاتر به‌رگه‌ی به‌كارهێنانی نه‌گرتووه، جارێكی دیكه حكومه‌ت ناچار بووه‌ته‌وه ده‌ست به خه‌رجییه‌كه‌ی بكاته‌وه، ده‌بێت ئه‌مه چاره‌سه‌ر بكرێت.
ئه‌گه‌ر رێگه به به‌ڵێنده‌ر یان كه‌رتی تایبه‌ت بدرێت، به ویستی خۆی كار بكات، ئه‌گه‌ر ویژدانی هه‌بێت، ئه‌وا به ویژدانه‌وه كار ده‌كات و ئه‌گه‌ریش بێویژدانانه كار بكات، به هه‌مان ئه‌و بودجه‌یه‌ی حكومه‌ت ته‌رخانیكردووه، كه ده‌بێت بۆ كاری باش بێت، ئه‌وا كه‌ره‌سته‌ی خراپ به‌كارده‌هێنێت.
رۆڵی تاقیگه‌كان:
تاقیگه باشه، دواتر پێشنیازه‌كانتان ده‌خوێنینه‌وه بزانین چۆنن، به‌ڵام سه‌ره‌ڕای ئه‌مه‌ش ده‌بێت كوالیتی كۆنترۆڵێكی مه‌ركه‌زی حكومه‌ت هه‌بێت به‌سه‌ریانه‌وه، واتا ته‌نانه‌ت ده‌بێت ئه‌و تاقیگه‌یه‌ش كۆنترۆڵ بكرێته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی له‌وه دڵنیا ببنه‌وه كه كاره‌كانی به‌گوێره‌ی پلانی داڕێژراو به‌ڕێوه‌ده‌چن یاخود نا.
هه‌ندێك كۆمپانیای خۆمان خه‌ریكه له جاران باشتر فێرده‌بن، شه‌قام ته‌نها قیرتاوكردن نییه، به‌ڵكو شه‌قام و رێگه‌كان و كه‌ره‌سته‌ی به‌كارهاتوو بۆ ماوه‌یه‌كی چه‌ند به‌رگه ده‌گرن. پێویسته سێیفتی شه‌قامه‌كه له‌به‌رچاو بگیرێت، چه‌ندین جار بینیومانه ئۆتۆمبێل له‌وبه‌ری شه‌قامه‌كه‌وه په‌ڕیوه‌ته‌وه ئه‌وبه‌ر و خۆی به ئۆتۆمبێلێكی دیكه‌دا كێشاوه، بۆیه پێویسته چۆنیه‌تی رێگه و شه‌قامه‌كان له‌به‌رچاو بگیرێت. ئه‌مه‌ش هه‌مووی شاره‌زا و ئه‌ندازیاری باشی ده‌وێت و له‌ڕووی كۆنترۆڵكردنیش ده‌بێت حكومه‌ت باشتر بێت.
بابه‌تی نیشته‌جێبوون:
بڕیارێكی دیكه‌شمان داوه، ئه‌ویش بابه‌تی دروستكردنی 20 هه‌زار یه‌كه‌ی نیشته‌جێبوونه بۆ خه‌ڵكی كه‌مده‌رامه‌ت له‌سه‌ر ئاستی هه‌موو كوردستان به ته‌واوی پارێزگا و ئیداره سه‌ربه‌خۆكانه‌وه، هه‌ندێك له كاره‌كانیشمان بۆ ئه‌و مه‌به‌سته دیاریكردووه، كه چۆن بتوانین له‌گه‌ڵ كه‌رتی تایبه‌ت كارێكی وا بكه‌ین، ئه‌م یه‌كانه دروستبكرێن. دیسانیش ده‌یڵێمه‌وه، پرسی دروستكردنی یه‌كه‌ی نیشته‌جێبوون بۆ خه‌ڵكی كه‌مده‌رامه‌ت نابێت له‌سه‌ر حیسابی كوالیتی بێت، یانیش هه‌ندێك شت هه‌یه، كه ده‌بێت ئه‌و پێداویستیانه‌ی بۆ هه‌ر خانوویه‌ك پێویسته، ده‌بێت له‌و یه‌كانه‌شدا هه‌بن و ده‌بێت ئه‌مه له‌به‌رچاو بگیرێت، له‌وانه‌ش سیسته‌می ئاگركوژێنه‌وه، ئاسانكاری بۆ خه‌ڵكی په‌ككه‌وته و ئه‌سانسۆر، ئاو، كاره‌با، رێگه‌وبان و قوتابخانه، سه‌وزایی و هه‌موو ئه‌و پێداویستییانه‌ی بۆ هه‌ر شوێنێكی نیشته‌جێبوون پێویستن. دڵنیام دواتریش ده‌بێت له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی شاره‌وانی هه‌ماهه‌نگی و هاوكارییه‌كی ته‌واوتان هه‌بێت بۆ جێبه‌جێكردنی ئه‌م پڕۆژانه.
خه‌ڵكی كه‌مده‌رامه‌ت ئه‌مانه‌تێكه و ده‌كه‌وێته سه‌ر شانی ئێمه، بۆیه ده‌بێت شتێك دروست نه‌كه‌ین كه له ئاینده‌دا خوا نه‌خواسته خانووێك بڕوخێت یانیش هه‌ر شتێكی دیكه كه كاره‌ساتی به‌دواوه بێت. ئه‌مه ئه‌مانه‌تێكه و هیوادارم ئه‌و ئه‌مانه‌ته به‌جددی وه‌ریبگرن.
زیندووكردنه‌وه‌ی دێهاته‌كان:
زیندووكردنه‌وه‌ی دێهاته‌كان زه‌رووره، به‌ڵام ئه‌مه ته‌نیا به دروستكردنی یه‌كه‌ی نیشته‌جێبوون ناكرێت، ته‌نیا به رێگه‌وبانیش ناكرێت، ده‌بێت بژێوی ژیانیان دابین بكرێت، ده‌بێت پڕۆژه‌ی بچووك دروستبكرێت، كه داهاتێكی بۆ خه‌ڵكه‌كه‌ی هه‌بێت، بۆ نموونه ئه‌گه‌ر بتوانین له‌و شوێنانه‌ی ئاویان لێیه پڕۆژه‌ی ماسی، كشتوكاڵ، میوه، شیره‌مه‌نی و خوری، ده‌بێت حكومه‌ت به یه‌ك پاكێج به‌رنامه بۆ ئه‌و هه‌موو پڕۆژانه دابنێت، به‌ڵام سیاسه‌تی زیندووكردنه‌وه‌ی دێهاته‌كان، شتێكه كه ده‌بێت هه‌ر بیكه‌ین، بۆ ئه‌وه‌ی فشاری سه‌ر شاره‌كان كه‌مبێته‌وه، چونكه سه‌روه‌تی ئێمه له ده‌ره‌وه‌ی شاره.
ده‌بێت یارمه‌تی خه‌ڵكی گونده‌كان بده‌ین، بگه‌رێنه‌وه و ده‌بێت شتێكیان بۆ بكرێت، كه بتوانن سوود له‌و داهاته سرووشتییه وه‌بگرن، كه له‌به‌رده‌ستیاندا هه‌یه.
H.B