هه‌ڵبژارده‌ی كوردستان و ئیسپانیا گه‌یشتنه یاریی كۆتایی یۆرۆی 2022
هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌لیكترۆنی كوردستان دوای ئه‌وه‌ی له یاریی پێشكۆتایی یۆرۆ كه‌پ 2022 شكستی به ماڵتا هێنا هاوشانی ئیسپانیا گه‌یشتنه یاریی كۆتایی یۆرۆ.
هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌لیكترۆنی كوردستان كه له 23 یاریزان پێكدێت كه نوێنه‌ری سه‌رجه‌م شار و شارۆچكه‌كانی كوردستانی له‌خۆگرتووه به‌شداریی له پاڵه‌وانێتی ئه‌لیكترۆنی یۆرۆ كه‌پی ئه‌ورووپا ده‌كات.
دیار حه‌سه‌ن راهێنه‌ر و كاپتنی هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌لیكترۆنی كوردستان له لێدوانێكدا بۆ كوردستان24 رایگه‌یاند كه به‌هۆی ئه‌وه‌ی تۆڕی ئینته‌رنێتی كوردستان سه‌رچاوه‌كه‌ی له توركیاوه دێت و توركیاش به‌شێكه له ئه‌ورووپا بۆیه كوردستان بۆ پاڵه‌وانێتییه جیهانییه ئه‌لیكترۆنییه‌كان خراوه‌ته سه‌ر كیشوه‌ری ئه‌ورووپا.
دیار حه‌سه‌ن ده‌شڵێت: پێشتر ئێمه به‌شداریی شه‌ش پاڵه‌وانێتی كیشوه‌ری ئاسیامان كردووه، توانیومانه جامی عه‌ره‌بی ببه‌ینه‌وه، به‌ڵام له‌مه‌ودوا ئێمه له‌سه‌ر كیشوه‌ری ئه‌ورووپا هه‌ژمار ده‌كرێین.
له باره‌ی پێكهاته‌ی هه‌ڵبژارده‌ی كوردستان، دیار حه‌سه‌ن ده‌ڵێت: ئێمه ساڵانه له كوردستان به‌شداریی له خولی نایابی ئه‌لیكترۆنی یانه‌كانی كوردستان ده‌كه‌ین كه 10 یانه له‌سه‌ر ئاستی كوردستان كێبڕكێ ده‌كه‌ن و زیاتر له 100 یاریزان له‌و خوله به‌شداریی ده‌كه‌ن، دواجار 20 یاریزانمان له یانه‌كانی كوردستان بۆ هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌لیكترۆنی كوردستان بانگهێشت كردووه و 3 یاریزانی دیكه‌ی كوردیش له وڵاتانی سوید، فنله‌ندا و سویسرا له پێكهاته‌ی كوردستان له یۆرۆی 2022 یاریی ده‌كه‌ن.
دیار حه‌سه‌ن ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كردووه كه یه‌كه‌مجاره له‌سه‌ر كیشوه‌ری ئه‌ورووپا به‌شداریی له یۆرۆ ده‌كه‌ین و گه‌یشتووینه‌ته یاریی كۆتایی كه بڕیاره رۆژی یه‌كشه‌ممه رووبه‌ڕووی ئیسپانیا ببینه‌وه.
هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌لیكترۆنی كوردستان له یاریی پێشكۆتایی یۆرۆی 2022 به چوار گۆڵی بێوه‌ڵام له ماڵتای برده‌وه، ئیسپانیاش له نه‌رویجی برده‌وه و گه‌یشتنه یاریی كۆتایی، هه‌ر یه‌كێكیان ببێته پاڵه‌وان جامی پاڵه‌وانێتییه‌كه‌ی بۆ ڕه‌وانه‌ی وڵاته‌كه‌ی ده‌كرێته‌وه.
گۆڵه‌كانی یاریی كوردستان له دژی ماڵتا له قۆناخی پێشكۆتایی یۆرۆی 2022