چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی داوا له لایه‌نه سیاسییه‌كان ده‌كات گفتوگۆ بكه‌ن
"حكومه‌تی داهاتوو پێویسته به‌هێز بێت و توانای جێبه‌جێكردنی داواكاریی عێراقییه‌كانی هه‌بێت"

K24 - هه‌ولێر:
چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه (14ی حوزه‌یران/ یۆنیۆی 2022) كۆبوونه‌وه‌یه‌كی ئه‌نجام دا و دوای كۆبوونه‌وه‌كه رایگه‌یاند، هه‌نگاوی داهاتوو گرنگه و پێویسته په‌له بكرێت بۆ دانووستان و گفتوگۆكردن له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك كۆمار و پێكهێنانی حكومه‌تێكی نوێ، كه توانای جێبه‌جێكردنی داواكارییه‌كانی خه‌ڵكی هه‌بێت.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا هاتووه: ئه‌مڕۆ هاوپه‌یمانی عه‌زم به سه‌رۆكایه‌تی موسه‌نا سامه‌رایی و یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان به سه‌رۆكایه‌تی بافڵ تاڵه‌بانی و بزووتنه‌وه‌ی بابیلۆن به سه‌رۆكایه‌تی ره‌یان كلدانی كۆبوونه‌وه و تاووتوێی دوایین په‌ره‌سه‌ندنه‌كانی ره‌وشی سیاسی‌یان كردووه، داواشكراوه، په‌له بكرێت بۆ به‌شداریپێكردنی هێزه نیشتمانییه‌كان به‌پێی ئیستیحقاقی ده‌ستووری.
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه، چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی جه‌ختی له‌وه كردووه‌ته‌وه، قۆناغی داهاتوو گرنگه و پێویستی به هه‌نگاوی خێرا هه‌یه، بۆ ئه‌وه‌ی به‌پێی ده‌ستوور و ده‌ستكه‌وتی هه‌ڵبژاردن، سه‌رۆك كۆمار هه‌ڵبژێردرێت و حكومه‌تێكی نوێ پێكبهێنرێت، كه توانای جێبه‌جێكردنی داواكاریی عێراقییه‌كانی هه‌بێت و سه‌قامگیری بۆ هه‌مووان دابینبكات.
ئاماژه به‌وه‌ش كراوه، چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی داوا له هه‌موو هێزه سیاسییه كاراكان ده‌كات، به‌شداری گفتوگۆ و دانووستانه‌كان بكه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی ببێته كردنه‌وه‌ی ده‌رگایه‌ك تا حكومه‌تی داهاتوو، حكومه‌تێكی به‌هێز و به‌توانا بێت و بتوانێت خزمه‌تگوزاری پێشكه‌ش بكات و پارێزگاری له یه‌كپارچه‌یی و سه‌روه‌ریی وڵات بكات، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش پێگه و رۆڵی عێراق له ناوچه‌كه بپارێزێت.