پیسكۆڤ: ئه‌مه‌ریكا و ئه‌وروپا به‌رپرسن له دروستبوونی برسییه‌تی له جیهاندا
"له داهاتوودا ملیۆنه‌ها مرۆڤ له جیهاندا برسی ده‌بن"

K24 - هەولێر
گوته‌بێژی فه‌رمی كۆشكی كرملین ئاشكرای كرد، پێویسته ئه‌مه‌ریكا و وڵاتانی ئه‌وروپی وه‌ڵامی ئه‌و هه‌ڵه‌یان بده‌نه‌وه كه له داهاتوودا ده‌بێته هۆی دروستبوونی برسییه‌تی له جیهاندا.
دیمتری پیسكۆڤ، گوته‌بێژی كۆشكی كرملین رایگه‌یاند، ئه‌مه‌ریكا و وڵاتانی ئه‌وروپا هه‌ڵه‌ی كوشنده‌یان كرد، كاتێك سزایان خسته سه‌ر هه‌نارده‌ی په‌ینی كشتوكاڵی رووسی بۆ جیهان.
پیسكۆڤ راشیگه‌یاند، رێگریكردن له هه‌نارده‌ی په‌ینی رووسی بۆ جیهان له داهاتوودا ده‌بێته هۆی برسیبوونی ملیۆنه‌ها مرۆڤ، بێگومان ئه‌مه ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆی ئه‌مه‌ریكا و ئه‌وروپییه‌كان، چونكه رێگه به كه‌شتییه رووسییه‌كان ناده‌ن په‌ین بۆ جیهان بگوازنه‌وه.

پیسكۆڤ ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، ئه‌مه‌ریكا له سه‌ره‌تادا سزای خسته سه‌ر هه‌نارده‌ی په‌ینی كشتوكاڵی، دواتر هاوكاره ئه‌وروپییه‌كانیان مه‌ترسی ئه‌م هه‌نگاوه‌یان بۆ واشنتن روونكرده‌وه، سزاكه‌یان لابرد.
پیسكۆڤ ئه‌وه‌ی روونكرده‌وه، هێشتا سزای ناڕاسته‌وخۆ بۆ هه‌نارده‌ی په‌ینی كشتوكاڵی رووسی له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكیییه‌كان پێڕه‌و ده‌كرێت، بۆ نموونه رێگه به كه‌شتییه‌كان نادرێت نزیكی به‌نده‌ره‌كان ببنه‌وه، بووه‌ته هۆی كه‌مبوونی له‌سه‌دا 40ـی هه‌نارده‌ی په‌ینی رووسی بۆ جیهان، دواجار ده‌بێته هۆكاری برسیبوونی ملیۆنه‌ها مرۆڤ له جیهاندا.

پتر له 100 رۆژه جه‌نگی ئۆكرانیا به‌رده‌وامه، به‌هۆیه‌وه ملیۆنه‌ها خه‌ڵك ئاواره‌ی وڵاتانی جیهان بوون، جگه له‌وه‌ی كاریگه‌ری راسته‌وخۆی بۆ سه‌ر ئابووری جیهان دروستكردووه و به‌هۆی رێگری رووسه‌كان له هه‌نارده‌ی گه‌نمی ئۆكرانی و هه‌روه‌ها رێگری واشنتن بۆ هه‌نارده‌ی په‌ینی كشتوكاڵی رووسیا، له داهاتوودا برسییه‌تی جیهان داده‌پۆشێت.