شاندێكی حكومه‌تی هه‌رێم له ئه‌نقه‌ره‌یه
K24 – هه‌ولێر:
شاندێكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، به مه‌به‌ستی كۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی باڵای توركیا گه‌یشته ئه‌نقه‌ره.
په‌یامنێری كوردستان24، له ئه‌نقه‌ره، رایگه‌یاند، شانده‌كه پێكهاتوون له هه‌ریه‌ك له ئومێد سه‌باح، سه‌رۆكی دیوانی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران، ئانۆ جه‌وهه‌ر، وه‌زیری گواستنه‌وه و گه‌یاندن، محه‌مه‌د شوكری، سه‌رۆكی ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان، گوهدار شێخۆ، سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی زاخۆ، سامی جه‌لال، راوێژكار له وه‌زاره‌تی ناوخۆ و عه‌بدولسه‌لام ره‌شید، به‌رپرسی به‌شی توركیا له فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان.
شاندی حكومه‌تی هه‌رێم له ئه‌نقه‌ره له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك له وه‌زاره‌تی بازرگانی، گواستنه‌وه، ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان، وه‌زاره‌تی ناوخۆ و دارایی توركیا كۆده‌بێته‌وه.
هه‌ریه‌ك له پرسه‌كانی پێشخستنی په‌یوه‌ندییه ئابووریی و بازرگانییه‌كان و ئاسایشی سنوور و ئاسانكاری زیاتر بۆ هاتوچۆی هاووڵاتیان له دیارترین پرسه‌كانی جێی بایه‌خی شاندی هه‌رێمی كوردستانن.