سەرۆک بارزانی و کونسوڵی فەرەنسا پڕۆسەی سیاسیی عێراق تاووتوێ دەکەن

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە كونسوڵی گشتیی فەرەنسا لە شاری هەولێر دەكات

K24 - هەولێر

ئەمڕۆ دووشەممە 20ـی حوزەیرانی 2022 لە سەلاحەددین سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە ئۆلیڤیێ دیكۆتینی كونسوڵی گشتیی فەرەنسا لە شاری هەولێر كرد.

لە دیدارەكەدا پەیوەندییەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و فەرەنسا و پەیوەندییە تەلەفۆنییەكەی مانگی رابردووی نێوان سەرۆك ماكرۆن و سەرۆك بارزانی تاووتوێكرا.

هەر لەو دیدارەدا بیروڕا لەبارەی بارودۆخی سیاسیی عێراق و سیناریۆ و ئەگەرەكانی ناو پڕۆسەی سیاسیی عێراق لە قۆناغی داهاتوو ئاڵوگۆڕ كرا.

دواپێشهاتە سیاسی و ئەمنییەكانی سووریا و ئاییندەی گەلی كورد لە وڵاتی سووریا تەوەرێكی تری ئەو دیدارە بوو.

Fly Erbil Advertisment