خامنه‌یی: قه‌یرانی ئۆكرانیا پیلانگێڕی رۆژئاوایه بۆ ئه‌وه‌ی هاوپه‌یمانی ناتۆ فراوان بكه‌ن
"پێویسته به وردی و وریاییه‌وه چاودێری گۆڕانكارییه‌كان بكرێت"
K24- هه‌ولێر:
عه‌لی خامنه‌یی، رێبه‌ری كۆماری ئیسلامی ئێران دووپاتیكرده‌وه، قه‌یرانی ئۆكرانیا ده‌ره‌نجامی پیلانگێڕییه‌كانی رۆژئاوایه و ئامانج لێی فراوانكردنی هاوپه‌یمانی ناتۆیه، كه هه‌میشه ئه‌و هاوپه‌یمانێتییه خواستی بۆ فراوانخوازی هه‌یه.
ئاژانسی هه‌واڵی "ئێرنا"ی ئێرانی له‌سه‌ر زاری عه‌لی خامنه‌یی گواستییه‌وه، كه له دیمانه‌یه‌كیدا له‌گه‌ڵ قاسم جۆمارت تۆكایێڤ، سه‌رۆكی كازاخستان گوتی: "كێشه‌ی سه‌ره‌كی له پرسی ئۆكرانیا له ده‌ره‌نجامی پیلانگێڕی رۆژئاواییه‌كانه‌وه سه‌ری هه‌ڵداوه، له پێناو فراوانكردنی هاوپه‌یمانی ناتۆ، ئه‌مه‌ش له چوارچێوه‌ی پلانه فراوانخوازییهكانیانه، كه به‌رده‌وام له هه‌موو ئه‌و شوێنانه هه‌وڵی بۆ ده‌ده‌ن، كه شوێنپێی خۆیان ده‌دۆزنه‌وه".
خامنه‌یی جه‌ختیشیكرده‌وه، "پێویسته به وردی و وریاییه‌وه چاودێری گۆڕانكارییه‌كان بكرێت، چونكه ئه‌مه‌ریكییه‌كان و رۆژئاواییه‌كان به‌رده‌وام هه‌وڵ ده‌ده‌ن چوارچێوه‌ی هه‌ژموون و هه‌یمه‌نه‌تی خۆیان له ته‌واوی ناوچه‌كان فراوان بكه‌ن، له‌وانه‌ش هه‌ردوو ناوچه‌ی رۆژهه‌ڵات و رۆژئاوای ئاسیا و زیانگه‌یاندن به سه‌روه‌ری و توانای وڵاتانی ئه‌و ناوچانه".
H.B