مه‌سرور بارزانی: كوردستان هه‌میشه وه‌ك په‌ناگه ده‌مێنێته‌وه
"زۆربه‌شمان له‌هه‌رێمی كوردستان رۆژانێك ئاواره بووین"
K24 - هەولێر:
به‌بۆنه‌ی رۆژی جیهانی په‌نابه‌ران، مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له تویتێكدا رایگه‌یاند، هه‌رێمی كوردستان هه‌میشه وه‌ك په‌ناگه ده‌مێنێته‌وه.
مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تویته‌ر رایگه‌یاند، "توندوتیژی و چه‌وساندنه‌وه له عێراق و سووریا وایكرد ژماره‌یه‌كی زۆر ماڵه‌كانیان جێبهێڵن".
هه‌روه‌ها مه‌سرور بارزانی راشیگه‌یاند، "زۆربه‌شمان له‌هه‌رێمی كوردستان رۆژانێك ئاواره بووین، بۆیه كوردستان هه‌میشه وه‌ك په‌ناگه ده‌مێنێته‌وه".
سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له تویته‌كه‌یدا ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، "داوا له حكومه‌تی فیدڕاڵ و هاوبه‌شه‌كانمان ده‌كه‌ین، ساڵانه به بڕی 1.5 ملیار دۆلار هاوكاریمان بكه‌ن تاوه‌كو پێداویستی په‌نابه‌ران دابین بكه‌ین".
نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان ساڵانه (20ـی حوزه‌یران / یۆنیۆی 2022)ـی وه‌ك رۆژی جیهانی په‌نابه‌ران دیاریكردووه، به‌هۆی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌كانی جه‌نگی تایفی له عێراق و هێرشه‌كانی چه‌كدارانی داعش، ژماره‌یه‌كی زۆر له خه‌ڵكی سووریا و عێراق روویان له ناوچه ئارامه‌كانی هه‌رێمی كوردستان كردووه.
Violence and persecution in Iraq, Syria and beyond has driven far too many from their homes. Many of us in the Kurdistan Region were refugees once too.
— Masrour Barzani (@masrour_barzani) June 20, 2022
Kurdistan will remain a shelter. I urge the fed govt, and our partners to help meet the $1.5bn/year needs. #WorldRefugeeDay pic.twitter.com/ksqv05oJMf