سەرۆک بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی ئەڵمانیا لە عێراق دەکات
مەترسییەکانی ئۆپەراسیونی سەربازیی تورکیا بۆسەر رۆژئاوای کوردستان تاوتوێ کرا
K24 - هەولێر:
ئەمڕۆ سێشەممە 21ـی حوزەیرانی 2022، سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە مارتین ڤاگێر، باڵیۆزی ئەڵمانیا و شاندێکی یاوەری کرد و لەو دیدارەدا مەترسییەکانی ئەگەری ئەنجامدانی ئۆپەراسیونی سەربازیی تورکیا بۆسەر رۆژئاوای کوردستان و دەرئەنجامەکانی تاوتوێ کرا.
لە کۆبوونەوەی نێوان سەرۆک بارزانی و باڵیۆزی ئەڵمانیا لە عێراق، بارودۆخی سیاسیی عێراق و هەنگاوەکانی پێکهێنانی حکوومەتی تازەی عێراق خرایە بەر باس و گفتوگۆ.
هەر لەو دیدارەدا مەترسییەکانی ئەگەری ئەنجامدانی ئۆپەراسیونی سەربازیی تورکیا بۆسەر رۆژئاوای کوردستان و دەرئەنجامەکانی تاوتوێ کرا.
هەر لەو دیدارەدا جەخت لە پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و ئەڵمانیا کرایەوە.
بارودۆخی شنگال و دۆخی ئاوارەکانی شنگال تەوەرێکی تری ئەو کۆبوونەوەیە بوو.