به‌ڤیدیۆ...ئه‌م گۆڵپارێزه‌ی به تراكسوته‌كه‌ی سه‌رنجی هه‌موو جیهانی راكێشاوه
زۆرجار رووده‌دات له پاڵه‌وانییه‌تییه‌ك یاخود له یارییه‌ك كه‌سێكی نامۆ و جیاواز ده‌رده‌كه‌وێت، ئه‌گه‌ر كه‌سه‌كه یاریزانێك بێت، ئه‌وه زیاتر گرنگی پێده‌درێت له‌لایه‌ن میدیاكانه‌وه.
گابۆر گیرالی گۆڵپارێز و كاپتنی هه‌ڵبژارده‌ی هه‌نگاریه، جیاواز له هه‌موو گۆڵپارێزه‌كانی دیكه‌ی جیهان، وه‌ك گۆڵپارێزێكی میللی ده‌رده‌كه‌ویت به‌هۆی جلوبه‌رگه‌گانیه‌وه.
گابۆر گالی، ته‌مه‌نی 40 ساڵه و به گه‌وره‌ترین یاریزان، نه‌ك ته‌نیا له‌م پاڵه‌وانیه‌تیه به‌ڵكو له‌مێژووی یۆرۆ داده‌نرێت و ژماره‌ی پێوانه‌یی لۆته‌ر ماتیۆسی یاریزانی پێشووی ئه‌لمانیاشی شكاند، كه ئه‌و به‌ته‌مه‌نترین یاریزان بوو.
له كاتێكدا تۆپی پێ به‌رده‌وام له‌گۆرانكاریدایه بگره به‌شێك له‌یاساكانیش گۆران و له‌داهاتووش گۆرانكاری زیاتر ده‌بینرێت، به‌ڵام ئه‌م كاپتنه‌كه‌ی هه‌نگاریا، به‌م جلوبه‌رگه‌وه خۆی وه‌ك گۆڵپاریزی ساڵی هه‌شتاكان نیشانده‌دات.
میدیا كانی جیهان، به‌گاڵته پێكردنه‌وه باس له جل و به‌رگی ئه‌م گۆڵپارێزه ده‌كه‌ن و له نێویاندا له كه‌ناڵێكی كه‌نه‌دایی، 3 پێشكه‌شكار به‌جلێكی سه‌یره‌وه دینه سه‌ر تیڤی و به‌رنامه پێشكه‌ش ده‌كه‌ن و گاڵته به گابۆر ده‌كه‌ن.
زۆری ته‌مه‌نی ئه‌م گۆڵپارێز وایكردووه، ببێته یه‌كه‌م یاریزان له مێژووی هه‌نگاریا 100 یاری نێوده‌ڵه‌تی ئه‌نجام بدات.
له ئێستاشدا له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌كه‌ی له یۆرۆدا له كۆمه‌له‌ی شه‌شه‌م خاوه‌نی 4 خاڵن و یه‌كه‌می ریزبه‌ندیان گرتووه، گابۆر گالیش تا ئێستاش دوو گۆڵی لێ تۆما كراوه.