هێرشكرایه سه‌ر كێڵگه‌ی غازی كۆرمۆر
K24 – هه‌ولێر:
هێرشێكی مووشه‌كی كرایه سه‌ر كێڵگه‌ی غازی كۆرمۆر كه كۆمپانیای داناگاز كاری وه‌به‌رهێنانی تێدا ده‌كات.
سدیق محه‌مه‌د، بەڕێوەبەری ناحیەی قادرکەرەم بە کوردستان24ی راگەیاند، کەمێک لەمەوبەر هێرش کراوەتە سەر کۆمپانیای داناگاز لە کێڵگەی کۆرمۆر.
وتیشی: تا ئێستا دیار نیە جۆری هێرشەکە چیە، بەڵام هێزەکانی ئاسایش و دژە تیرۆر لە شوێنی رووداوەکەن و لێکۆڵینەوە دەکەن.
كۆمپانیای داناگاز، له كێڵگه‌ی گازی كۆرمۆری سه‌ر به ناحیه‌ی قادر كه‌ره‌م له سنووری قه‌زای چه‌مچه‌ماڵ كار ده‌كات.
له‌و باره‌یه‌وه، بەڕێوەبەری ناحیه‌ی قادركەرەم بۆ كوردستان24 رایگه‌یاند، هێرشه مووشه‌كییه‌كه كاتژمێر (04:45) روویداوه و هیچ زیانێكی گیانی و ماددی لێ نه‌كه‌وتووه‌ته‌وه.
روونیشیكرده‌وه، هێشتا به وردی جۆری په‌لاماره‌كه ده‌ستنیشان نه‌كراوه.
له سه‌ره‌تای ئه‌مساڵدا، كۆمپانیاكه رایگه‌یاند، له‌گه‌ڵ هاوبه‌شه‌كه‌ی له كۆمپانیای "نه‌وتی هیلال" بڕێكی به‌رچاویان له گازی سرووشتیی به‌رهه‌مهێناوه و ئاستی به‌رهه‌میان گه‌یاندووه‌ته 552 ملیۆن پێ سێ جا، گاز له رۆژێكدا، واته له كۆتایی ساڵی 2021دا به رێژه‌ی %50 به‌راورد به ساڵی 2018 به‌رهه‌مهێنانی گاز له كێڵگه‌كه زیاد كراوه.
كۆمپانیاكه له پلانیدایه، رێژه‌ی به‌رهه‌مهێنانی گاز له كێڵگه‌ی كۆرمۆر، كه به "خۆرمۆر"یش ناوده‌برێت، به رێژه‌ی %55 زیاد بكات و ئاستی به‌رهه‌مهێنانی گاز بگه‌یه‌نێته 700 ملیۆن پێ سێ جا و ئه‌م پلانه بڕیاره تا نیسانی 2023 به ئه‌نجام بگات.