مەسرور بارزانی سەردانی وەزارەتی دارایی و ئابووری دەکات
سەرۆکی حکومەت لەگەڵ وەزیری دارایی و بەرپرسانی وەزارەتەکە کۆدەبێتەوە
K24 – هەولێر:
مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەردانی وەزارەتی دارایی و ئابووری کرد و لەگەڵ وەزیر و بەڕێوەبەرە گشتییەکان و بەرپرسانی وەزارەتەکە کۆبوویهوه.
مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەو سەردانەیدا بۆ وەزارەتی دارایی لە نزیکەوە لەگەڵ ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی و ئابووری و بەرپرسانی وەزارەتی دارایی گفتوگۆ لەبارەی کاروباری وەزارەتەکە دەکەن.
پێشتر سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە مەبەستی لە نزیکەوە ئاگاداربوون و راییکردنی کارەکان، ژمارەیەک وەزارەتی بەسەر کردووەتەوە.
.jpg)



.jpg)

