مه‌سرور بارزانی: باجی نوێمان نه‌سه‌پاندووه و قه‌رزمان نه‌كردووه و هه‌نگاو بۆ پێشه‌وه ده‌نێین
بانكی نیشتمانیی كوردستانیی داده‌مه‌زرێنین
![كۆبوونه‌وه‌ی مه‌سرور بارزانی، له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان](https://d2wqffb2bc8st5.cloudfront.net/images/Jun-2022/1656013047kurdistan24.net-kak-masrourbarzani42242.jpg)
K24 – هه‌ولێر:
مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌مڕۆ وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووریی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی به‌سه‌ر كرده‌وه و رایگه‌یاند، له ماوه‌ی كابینه‌ی نۆیه‌مدا، خه‌رجیمان كه‌مكرده‌وه و داهاتمان زیاتر كرد و به‌رپرسیارێتی ره‌وشه‌كه‌مان گرته ئه‌ستۆ و نه‌ماهێشت هیچ به‌رپرسیارێتییه‌ك و بارگرانییه‌ك له‌سه‌ر نه‌وه‌ی داهاتوو درووست بێت و ده‌ستمان بۆ قه‌رز كردن نه‌برد.
مه‌سرور بارزانی، ئاماژه‌ی به پلانی داهاتووی كابینه‌كه‌ی كرد و رایگه‌یاند، به بایه‌خه‌وه كار بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ین، سیستمی بانكیی له هه‌رێمی كوردستان دابنرێت، هه‌موو مووچه‌خۆرێك بتوانێت به ئۆنلاین هه‌ژماری هه‌بێت و مووچه‌ی وه‌ربگرێت.
له به‌شێكی دیكه‌ی وته‌كانیدا، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان وتی: هاووڵاتیان ده‌بێت دڵنیا بن له‌وه‌ی ئه‌و چاكسازییه‌ی ده‌ستمان پێكردووه، ئه‌نجامه‌كانی خه‌ریكه دێنه دی و هه‌موو ئه‌و ئه‌نجامانه‌ش له به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵكی كوردستانن.
![25432](/images/Jun-2022/1656012852e604fd72-9bcd-493c-af42-a6631131ca82.jpg)
پوخته‌ی وته‌كانی:
له دۆخێكی ناخۆش و قه‌یراناویدا ده‌ستبه‌كار بووین. له سه‌ره‌تاشدا زۆر باش ده‌ستمان به چاكسازی كرد، به‌ڵام ئه‌و قه‌یرانانه‌ی تووشیان بووین، له‌وانه كۆرۆنا، په‌ككه‌وتنی جووڵه‌ی بازرگانی، بڕینی بودجه‌ی هه‌رێم، رێگه‌یان پێ نه‌داین به‌و خێراییه‌ی ده‌مانویست به‌ره‌و پێشه‌وه بچین.
واقیعێك هه‌یه، هه‌ر كه‌سێك به ویژدانه‌وه بیه‌وێت هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ ئه‌م حكومه‌ته بكات، ئێمه له ره‌وشێكدا توانیمان ئیداره‌ی خۆمان بده‌ین، كه هیچ داهاتێكمان نه‌بوو، نه پاره‌ی نه‌وت هه‌بوو، حكومه‌تی عێراق بودجه‌ی بڕی بوو، ئه‌وه‌ی هه‌مان بوو، ئه‌و چاكسازییه بوو له حكومه‌ت كردمان (رێكخستنه‌وه‌ی داهات، كه‌مكردنه‌وه‌ی خه‌رجی، كۆكردنه‌وه‌ی داهاتی ناوخۆ) ئه‌مه وایكرد به‌رده‌وام بین له راپه‌ڕاندنی ئه‌ركه‌كانی حكومه‌ت.
مووچه
له باره‌ی مووچه‌وه، به‌و داهاته‌ی به‌رده‌ست توانیومانه مووچه بده‌ین. توانیمان لانیكه‌م %79ی مووچه‌كان بده‌ین، راسته هه‌ندێكجار دواكه‌وتووه، به‌ڵام به‌رده‌وام بووه. زۆرجار له میدیا به مه‌به‌ست یان بێ مه‌به‌ست ده‌وترێت مووچه نییه، به‌ڵام مووچه به‌رده‌وام هه‌بووه.
به‌رامبه‌ر به‌مه‌ش ئێمه هیچ پاره‌یه‌كمان قه‌رز نه‌كردووه، ئه‌وه به‌رپرسیارێتییه‌كه ده‌یخه‌یته ئه‌ستۆی نه‌وه‌ی داهاتوو. ئێمه وامان نه‌كرد، هه‌موو به‌رپرسیارێتییه‌كه‌مان هه‌ڵگرت، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و باره قورسه بۆ دوای خۆمان به‌جێ نه‌هێڵین.
ئه‌مه شانازییه‌كی گه‌وره‌یه. به پێچه‌وانه‌ی ئه‌و هه‌موو پڕوپاگه‌ندانه‌ی ده‌كرێن له دژی ئه‌م حكومه‌ته، حكومه‌ته‌كه زۆر زۆر سه‌ركه‌وتوو بووه، له به‌جێهێنانی ئه‌ركی خۆی. سه‌ره‌ڕای ئه‌وه، پڕۆژه‌شمان جێبه‌جێ كردووه، به سووپاسه‌وه په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌ندرووستر له نێوان حكومه‌ت و كه‌رتی تایبه‌ت درووست كرا. ئه‌و متمانه‌یه‌ی درووست كرا، سووده‌كه‌ی بۆ حكومه‌ت ده‌گه‌ڕێته‌وه.
![-07](/images/Jun-2022/1656008898289951262_3395572134039563_802339438108352943_n.jpg)
باج
له هه‌ندێك شوێن باسی باج ده‌كرێت، ده‌مه‌وێت ئه‌وه روون بكه‌مه‌وه، ئێمه هیچ باجێكی نوێمان نه‌سه‌پاندووه، ته‌نیا یاسای باجمان جێبه‌جێكردووه. پێشووتر ئه‌وه كه‌مته‌رخه‌مییه‌كی گه‌وره بوو، له‌وه‌ی یاسای باج جێبه‌جێ نه‌ده‌كرا. ئێمه به هیچ شێوه‌یه‌ك باجمان زیاد نه‌كردووه، ته‌نیا رێكمانخستووهتهوه و یاساكه‌مان جێبه‌جێ كردووه.
به پێچه‌وانه‌وه، ئه‌مه له به‌رژه‌وه‌ندی هاووڵاتیدایه، چونكه له جێبه‌جێ نه‌كردنی یاساكه، ته‌نیا سوودمه‌ند بازرگانه، حكومه‌ت به پێی یاسا باجه‌كه‌ی كۆكردووه‌ته‌وه و گه‌ڕاندوویه‌تییه‌وه بۆ گه‌نجینه‌ی گشتیی بۆ ئه‌وه‌ی بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵك خه‌رج بكرێته‌وه.
هه‌ندێك شتی دیكه، ره‌نگه له ده‌سه‌ڵاتی ئێمه‌دا نه‌بێت، وه‌ك رێكخستنه‌وه‌ی سیستمی بانكی، كه ده‌سه‌ڵاتی فیدراڵییه، به‌ڵام ئێمه هه‌وڵمانداوه بانكێكی نیشتمانی كوردستانی درووست بكرێت، كه به‌شێك بێت له بانكی ناوه‌ندی، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێت سه‌رپه‌رشتیی هه‌موو سیستمه بانكییه‌كان بكات، هه‌موویانیش به شێوه‌یه‌كی ئه‌لیكترۆنی به‌یه‌كه‌وه ببه‌سترێنه‌وه.
ئه‌وه‌ی زۆر به‌لامه‌وه جێی بایه‌خه، ئه‌وه‌یه، ئێمه ئه‌و سیستمه بانكییه درووست بكه‌ین، خه‌ڵك به ئۆنلاین بتوانێت ئه‌كاونتی بانكی هه‌بێت و مووچه‌ی خۆی له بانك وه‌ربگرێت و پشت به دابه‌شكردنی مووچه به شێوه‌ی ئه‌لیكترۆنی ببه‌سترێت. ئێمه بۆ ئه‌وه خه‌ریكین و جه‌نابی وه‌زیر كاری زۆری له‌سه‌ر كردووه و ئۆفیسی خۆمیش پشتیوانتان ده‌بێت بۆ سه‌رخستنی ئه‌و پرۆسه‌یه.
![مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان](/images/Jun-2022/1656013242kurdistan24.net-kak-masrourbarzani.jpg)
شه‌فافیه‌ت له كڕینی كه‌لوپه‌ل
یه‌كێكی دیكه له بابهتهكان پرسی كڕینی كه‌لوپه‌له له فه‌رمانگه‌كان. شه‌فافیه‌ت له كڕینی پێداویستییه‌كانی حكومه‌ت له هه‌موو وه‌زاره‌ته‌كان به جۆرێك رێكخراوه‌ته‌وه، كه جیاوازی نرخ و یاریكردن به نرخی كاڵا نه‌ماوه. ئه‌مه‌ش ده‌ستكه‌وتێكی گرنگه بۆ وه‌زاره‌ته‌كه‌تان ده‌گه‌ڕێته‌وه.
به‌داخه‌وه پێشتر ره‌نگه هه‌مان كاڵا له دوو شوێنی جیاواز به نرخی جیاواز بووه، له ده‌رمان به تایبه‌تی بینیومانه، بۆ هه‌مان جۆری ده‌رمان بڕی جیاوازی پاره خه‌رج كراوه.
ده‌توانم بڵێم هاووڵاتیان ده‌بێت دڵنیا بن له‌وه‌ی ئه‌و چاكسازییه‌ی ده‌ستمان پێكردووه، ئه‌نجامه‌كانی خه‌ریكه دێنه دی و هه‌موو ئه‌و ئه‌نجامانه‌ش له به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵكی كوردستانن.
سوپاسی ئه‌و به‌ڕێزانه ده‌كه‌م، كه پێشتر له باج و ژمێریاری و گومرگ كارده‌كه‌ن و ئه‌وانه‌شی ئێستا كار ده‌كه‌ن، له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ئێمه بتوانین به شێوه‌یه‌كی باشتر باج كۆبكرێته‌وه و پێویسته په‌له له رێكخستنه‌وه‌ی ئه‌و بواره بكرێت. له باره‌ی گومرگیشه‌وه كاری زۆر كراوه، به‌ڵام هێشتا كه‌موكورتی هه‌یه بۆ رێكخستنه‌وه‌ی كۆكردنه‌وه‌ی گومرگ له هه‌موو خاڵه سنوورییه‌كان.
![4576](/images/Jun-2022/1656013274290153286_3395661690697274_608331093352902800_n.jpg)
هه‌نگاو بۆ پێشه‌وه
خواستمان زۆره، ئه‌وه‌ی ئێستا هه‌یه سه‌ره‌تایه‌كه بۆ ده‌ستكه‌وتی زۆر گه‌وره‌تر، بۆ زیادكردنی داهاتی نانه‌وتی خه‌ڵكی كوردستان به شێوه‌یه‌كی به‌رچاو، بوارێكی گه‌وره هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی كوردستان بتوانێت ئه‌و داهاته كۆبكاته‌وه و زیاتری بكات و بیخاته‌وه گه‌ڕ له رێگه‌ی درووستكردنی هه‌لی كار و پڕۆژه‌ی بچووك و هاوكاریكردنی گه‌نجان، هه‌ر پڕۆژه‌یه‌ك كه درووست ده‌كرێت ده‌بێته هۆی زیادبوونی داهات.
ده‌مه‌وێت هاووڵاتیان پشتئه‌ستوور بن به‌و پڕۆژه‌یه‌ی ده‌ستمان پێكردووه، قۆناغی زه‌حمه‌تمان تێپه‌ڕاندووه، ئێستا گه‌یشتووینه‌ته ئه‌و ره‌وشه‌ی بتوانین هه‌نگاو به هه‌نگاو به‌ره‌و پێشكه‌وتن و سه‌رووتر هه‌نگاو بنێین.