ره‌وتی سه‌در هۆشداری ده‌دات
"به‌هیچ شێوه‌یه‌ك به‌شداری په‌رله‌مان، حكومه‌ت و هیچ شتێكی دیكه‌یان نابین"

K24 - هەولێر:
لاپه‌ڕه‌ی نزیك له موقته‌دا سه‌دری، رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك به‌ناوی ساڵح محه‌مه‌د عێراقی، ئاشكرای كرد، بۆ كپكردنی ده‌نگی شه‌قام و سه‌درییه‌كان، بیرۆكه‌یه‌كی قێزه‌وه‌ن هه‌یه هه‌ندێ لایه‌نی سیاسی خه‌ریكن پێڕه‌وی ده‌كه‌ن، ئه‌ویش هێنانی وه‌زیرێكی سه‌دری دوور خراوه، یاخوود ده‌ركراو، له حكومه‌تی داهاتوو به‌شداری پێده‌كه‌ن، به‌مه ره‌وتی سه‌دری پێ ناشرین ده‌كه‌ن.
له به‌شێكی دیكه‌ی پۆسته‌كه‌دا هاتووه، ئه‌وه‌ی به‌م هه‌نگاوه‌ی ئه‌و سیاسییانه باوه‌ڕ بكات ساویلكه‌یه، هۆشداری له‌باره‌ی ئه‌و جۆره كارانه ده‌ده‌ین، ئێمه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك به‌شداری په‌رله‌مان، حكومه‌ت و هیچ شتێكی دیكه‌یان نابین.
هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو، ئێمه لایه‌نگیری چاكسازین، نه‌وه‌ك په‌رته‌وازه‌یی و دووڕوویی.
ره‌وتی سه‌در هۆشداری له‌باره‌ی ئه‌م هه‌نگاوانه ده‌دات و رایده‌گه‌یه‌نێت، "ئه‌گه‌ر هه‌وڵبده‌ن نازناوی ره‌وته‌كه بشێوێنن به‌وه‌ی كه به‌شداریتان له‌گه‌ڵ ده‌كه‌ین، وه‌ڵامی ئێمه بۆ ئه‌م هه‌نگاوانه چاوه‌ڕوان نه‌كراو ده‌بێت".
