له ئه‌مه‌ریكا داوای راپه‌ڕین ده‌كرێت
"بۆ مافی له‌باربردن راپه‌ڕن"

K24 - مینیسۆتا- ئه‌مه‌ریكا
ژنێك پڕ به گه‌رووی هاواری ده‌كرد: "بۆ مافی له‌باربردن راپه‌ڕن"، له‌كاتێكدا كه‌سێكی دیكه تابلۆیه‌كی به‌ده‌سته‌وه بوو له‌سه‌ری نووسرابوو "من نه‌وه‌ی دوای رۆ-م".
پاشنیوەڕۆی دوێنێ 24ی حوزه‌یران (یۆنیۆی 2022)، به سه‌دان ژن و پیاو رژانه سه‌ر شه‌قامه‌كانی نیویۆرك و به‌شێكیشیان به‌رده‌م دادگای باڵای ئه‌مه‌ریكایان كرده شوێنی وتنه‌وه‌ی په‌یامه‌كانیان و داوای راپه‌ڕینیان ده‌كرد دژی دادگای باڵای ئه‌مه‌ریكا، چونكه دادگای باڵا مافی ده‌ستووری له‌باربردنی منداڵی هه‌ڵوه‌شانده‌وه كه نزیكه‌ی 50 ساڵه له‌لایه‌ن یاسای رۆی ڤی وید-ه‌وه گره‌نتی وه‌رگرتبوو.
دادگای باڵا به بڕیاری 6-3 بڕیارێكی ساڵی 1973ی رۆی ڤی وه‌ید-ی هه‌ڵوه‌شانده‌وه كه دان به مافی ده‌ستووری ژنێكدا ده‌نێت منداڵه‌كه‌ی له‌باربه‌رێت، به هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی بڕیاری رۆی ڤی وه‌ید، 22 ویلایه‌ت له ئاماده‌باشیدان بۆئه‌وه‌ی ئه‌و رێكارانه یاساییانه بگرنه‌به‌ر بۆ هه‌مواركردنه‌وه‌ی دهستورهكانیان كه هه‌ندێكیان سنوورداركردنی له‌باربردن ئه‌خاته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه، هه‌ندێك ویلایهتیشیان هه‌فته و چه‌ند مانگی داهاتوو ده‌چێته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه.
ئێن پی ئار، دۆخی خرۆشانی به‌رده‌م دادگای باڵای له راپۆرتێكدا گواستووەته‌وه، له‌ته‌نیشت ئه‌و هاتوهاوار و داوای راپه‌ڕینه‌ی كۆمه‌ڵێك كچ و ژن و پیاوی لیبراڵ كه داوای مافی له‌باربردنیان ده‌كرد، گرووپێكی دیكه له نێو گفتووگۆی گه‌رمدا ئاهه‌نگیان بۆ بڕیاره‌كه‌ی دادگای باڵا ده‌گێڕا.
ئه‌وانه‌ی دژی بڕیاره‌كه بوون له‌ناكاو هاواریان ده‌كرد "جه‌سته‌ی خۆم، خۆم بڕیاری له‌سه‌ر ئه‌ده‌م"، یان پڕ به گه‌روویان هاواریان ده‌كرد "بۆ مافی له‌باربردن راپه‌ڕن"، له‌كاتێكدا كه‌سێكی دیكه تابلۆیه‌كی به‌ده‌سته‌وه بوو له‌سه‌ری نووسرابوو "من نه‌وه‌ی دوای رۆ-م"، ئه‌م رستانه لۆن كاتانیۆ-ی ته‌مه‌ن 18 ساڵی هێنایه دوان و گوتی: "من تێده‌گه‌م ئه‌وان داوای چی ده‌كه‌ن، ئه‌وان رسته‌یه‌ك بهكادههێنن بۆئه‌وه‌ی خه‌ڵك پشتگیریان بكات به بۆچوونێكی سۆزدارانه كه له ناخیاندایه، به‌ڵام سه‌خته له‌وێ بوه‌ستیت و داوای راپه‌ڕین بكه‌یت بۆ مافی له‌باربردن و له‌لایه‌ن كه‌سانێكه‌وه وانه‌یان پێبوترێته‌وه، كه رۆژێك له رۆژان هه‌رگیز دووگیان نه‌بووبێتن".
گۆڤاری نیویۆرك له راپۆرتێكدا نووسیویه‌تی: "بڕیاری دادگای باڵا كه كۆتایی دێنێت به‌وه‌ی ده‌ستت بچێته له‌باربردنی منداڵه‌كه‌ت زۆرێكی هێنایه به‌رده‌م بینای دادگای باڵا بۆ خۆپیشاندان، دیموكراته‌كان له شاشه‌ی تی ڤی -یه‌كانه‌وه كه‌وته شیعر و شانامه خوێندنه‌وه، له‌هه‌مانكاتدا ئه‌و ویلایه‌تانه‌ی كه له‌ژێر كۆنترۆڵی كۆمارییهكاندان له‌لایه‌ن دادگای باڵاوه گڵۆپی سه‌وزیان بۆ هه‌ڵكرا تا هه‌نگاو به‌ره‌و سنوورداركردنی له‌باربردن بنێن تا ئاستی زیندانی كردن".
تا ساڵی 2017، له ئه‌مه‌ریكا 25 ملیۆن ژن ته‌مه‌نی ئه‌وه‌یان هه‌بووه منداڵیان ببێت (له‌ته‌مه‌نی منداڵبووندا بوون) له‌م 22 ویلایه‌ته‌ی كه ئیدی له‌باربردنی منداڵ ته‌واو ئاسته‌نگ ده‌بێت، كه‌واته ئه‌گه‌ر به‌پێی 2017 راڤهبكهین، 25 ملیۆن ژن له‌و 22 ویلایه‌ته رێ‌یان ناكه‌وێته نه‌خۆشخانه‌كان بۆ مه‌به‌ستی لهبابردن.
له راپۆرتێكدا رۆیته‌رز باسی له‌وه‌كردووه كه هه‌ریه‌ك له ویلایه‌ته‌كانی نۆرس داكۆتا و لویزیانا و كێنتاكی خۆیان ئاماده‌كردووه كه ده‌ست بكه‌ن به جێبه‌جێكردنی بڕیاره‌كه‌ی دادگای باڵا و یاسای له‌باربردن ده‌ركه‌ن له‌نێو ده‌ستوری ویلایهتهكانیاندا، سزای ئه‌و كه‌سانه بده‌ن كه هاوكاری له‌باربردن ده‌ده‌ن و ئه‌و ژنانه‌ش كه هه‌وڵی بۆ ده‌ده‌ن، تۆمه‌ته‌كه‌ش، تاوانێكه كه سزاكه‌ی له تاوانێكی گه‌وره‌وه ده‌ستپێده‌كات تا 100 هه‌زار دۆلار غه‌رامه و 10 ساڵ زیندانیكردن، ویلایه‌تی ئۆكلاهۆما به‌ر له بڕیاری دادگای باڵا، بڕیاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی رۆی ڤی وید-ی په‌سه‌ندكرد، بێ ئه‌وه‌ی هیچ كێبڕكێیه‌ك بكات.
ویلایه‌تی ئایداهۆ ته‌نیا ئه‌و ژنانه به‌ده‌ر ده‌كات له سزادان كه به‌هۆی ده‌ستدرێژی سێكسی یان په‌یوه‌ندی خزمایه‌تییه‌وه دوگیان بوون ئه‌گه‌ر ئاره‌زوویان كرد منداڵه‌كانیان له‌باربه‌رن.
له‌گه‌ڵ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی بڕیاری رۆی ڤی وه‌ید-یش، ژنانی هه‌ندێك ویلایه‌ت له‌توانایاندایه منداڵ له‌باربه‌رن به‌پێی ده‌ستوری ویلایه‌ته‌كه به‌ر له هه‌فته‌ی 24-28ی سكپڕی، به‌ڵام 13 ویلایه‌ت به‌ته‌واوی له رۆژی یه‌كه‌می سكپڕییه‌وه تا 28 هه‌فته له‌باربردن قه‌ده‌غه ده‌كات.
ئه‌و رێكخراوه مه‌ده‌نییانه‌ی له ئه‌مه‌ریكا پشتگیری له‌و كه‌سانه ده‌كه‌ن كه مافی له‌باربردن هه‌بێت، له سه‌رله‌به‌یانی دوێنێ 24ی حوزه‌یران تا ساتی ده‌ركردنی بڕیاره‌كه، 3 ملیۆن دۆلاریان كۆكرده‌وه بۆ كاركردن دژی بڕیاره‌كه، رۆژنامه‌ی زه نیویۆرك تایمز بڵاویكردۆته‌وه، تۆڕی نیشتمانی سندوقی له‌باربردن كه له نزیكه‌ی 97 رێكخراو پێكهاتووه تا دوانیوه‌ڕۆی دوێنێ 24ی حوزه‌یران، 33 هه‌زار كه‌سی دیكه‌ی تۆماركردووه كه پاره‌یان به‌خشیوه.
كلێسا رۆڵێكی باڵای هه‌یه له ده‌ركردنی بڕیاره‌كه‌ی دادگای باڵا و كهنسهرڤاتیڤهكان رۆڵێكی گه‌وره‌یان گێڕاوه بۆ ئه‌م پرسه، هه‌ربۆیه بڕیاره‌كه به‌شێكه له ململانێی نێوان دیموكرات و كۆمارییه‌كان.
مایك پێنس جێگری سه‌رۆكی پێشووی ئه‌مه‌ریكا له تویتێكدا چه‌ند كاتژمێرێك دوای بڕیاری دادگای باڵا، داوای كرد هه‌موو ویلایه‌ته‌كان له‌باربردنی منداڵ قه‌ده‌غه بكه‌ن، ده‌شڵێت: "به‌گه‌ڕانه‌وه‌ی پرسی له‌باربردن بۆ خه‌ڵك و ویلایه‌ته‌كان، دادگای باڵا هه‌ڵه‌یه‌كی مێژوویی راستكردووەتهوه".
پێنس یه‌كێكه لهخۆشهویستهكانی نیو كهنسهرڤاتیڤهكان و ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ی هه‌یه پاڵیۆراوی كۆمارییه‌كان بێت بۆ ساڵی 2024ی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مه‌ریكا.
به‌ڵام جۆو بایدن سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا له وتارێكدا له كۆشكی سپی-یه‌وه وه‌ڵامی دادگای باڵای دایه‌وه، له په‌یامێكدا كه له پێگه‌ی كۆشكی سپی بڵاوكراوه‌ته‌وه، بڕیاره‌كه‌ی دادگای به رۆژێكی دڵته‌زین و ناخۆش وه‌سفكرد، هه‌م بۆ دادگای باڵا و هه‌م بۆ گه‌لی ئه‌مه‌ریكا، وتیشی: "ئێستا له‌گه‌ڵ نه‌مانی (رۆی) با ته‌واو شه‌فاف بین ژیان و ته‌ندروستی ژنان له‌م وڵاته له‌مه‌ترسیدایه".
بایدن تاوانی ده‌ركردنی بڕیاره‌كه‌ی دادگای خسته ژێر ده‌ستی باڵی كهنسهرڤاتیڤهكانی نێو دادگای باڵا، به‌تایبه‌تی دادوه‌ران (نێل گۆرسۆچ، برێت كاڤانۆ، ئێمی بارێت) كه له‌سه‌رده‌می دۆناڵد تره‌مپ-دا شوێنیان بۆ دابینكرا و له‌شوێنی ئه‌و داداوهرانه دانران كه گیانیان له‌ده‌ستدا یان خانه‌نشین بوون.
بایدن له درێژه‌ی لێدوانه‌كه‌یدا گوتی: "دادگا كارێكی كردووه كه هه‌رگیز نه‌یكردووه، مافێكی ده‌ستووری بنه‌ڕه‌تی سه‌ندۆته‌وه له زۆرێك له ئه‌مه‌ریكییه‌كان كه پێشتر دانی پێدانراوه"، "ئیداره‌كه‌مان خه‌بات ده‌كات بۆ پاراستنی مافی بنه‌ڕه‌تی ژنێك كه بتوانێت گه‌شت بكات بۆ ده‌ره‌وه‌ی ویلایه‌ته‌كه‌ی خۆی بۆ وه‌رگرتنی چاودێری له‌باربردن و وه‌رگرتنی ده‌رمان".
له‌و ویلایه‌تانه‌ی كه دیموكراته‌كان تێیدا باڵاده‌ستن پێناچێت بڕیاره‌كه بچێته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه، بۆیه بایدن هه‌ولأ ده‌دات به بڕیارێك ژن مافی ئه‌وه‌ی هه‌بێت له ویلایه‌تێكی دیكه ئه‌و كاره بكات، بایدن جه‌ختی له‌وه‌ش كرده‌وه له‌لایه‌ن سه‌رۆكه‌وه ناتوانرێت هیچ كارێك له دژی یاساكه به‌رپابكرێت، تاكه رێگه ده‌توانین له‌رێگه‌ی كۆنگرێسه‌وه وه‌ك یاسایه‌كی فیدرالی یاسای رۆی ڤی وید بگه‌ڕێنێته‌وه، بۆیه پێویسته ئه‌م پایزه ئه‌و كه‌سانه بۆ كۆنگرێس هه‌ڵبژێرن تا ئه‌و كاره بكه‌ن، داواشی له ژنان و پیاوان كرد كه ناڕه‌زاییه‌كانیان دژی ئه‌و بڕیاره به ئاشتیانه بمێنێته‌وه.