كازمی سه‌ردانی ئێران ده‌كات
دوای سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ ئێران ده‌چێته سعودیه‌ش

K24 - هه‌ولێر:
مسته‌فا كازمی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق بڕیار له رۆژانی داهاتوو سه‌ردانی ئێران و دواتریش سعودیه بكات و چه‌ند دۆسییه‌ك له‌گه‌ڵ هه‌ردوو وڵات تاووتوێ بكات.
ئاژانسی هه‌واڵی عێراقی (واع) به پشتبه‌ستن به سه‌رچاوه‌یه‌ك، كه ناوه‌كه‌ی ئاشكرا نه‌كراوه، بڵاویكرده‌وه، بڕیاره چه‌ند رۆژێكی دیكه كازمی سه‌ردانی كۆماری ئیسلامی ئێران و میرنشینی سعودی عه‌ره‌بی بكات. به‌ڵام چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌ك ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن، كازمی سبه‌ی یه‌كشه‌ممه ده‌چێته تاران.
ئاماژه به‌وه‌ش كراوه، هه‌ردوو سه‌ردانه‌كه له چوارچێوه‌ی ئه‌و هه‌وڵه‌ی به‌غدایه، كه به‌مدواییانه بۆ لێك نزیككردنه‌وه‌ی تاران و ریاز داویه‌تی، بڕیاره كازمی چه‌ند دۆسیه‌یه‌ك تاووتوێ بكات، كه گرنگترینیان په‌یوه‌ندی دیپلۆماسیی نێوان ئێران و سعودیه‌یه.
سه‌چاوه میدیاییه‌كان جه‌خت له‌وه ده‌كه‌ن، سه‌ردانه‌كه‌ی كازمی به‌ر له به‌ستنی لوتكه‌ی سعودیه‌یه، كه بڕیاری له 15 تا 16ی ته‌مووزی داهاتوو ببه‌سترێت، كه جۆو بایدن، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا، مه‌لیك عه‌بدوڵڵا، پادشای ئوردن، عه‌بدولفه‌تاح سیسی، سه‌رۆكی میسر و مسته‌فا كازمی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق به‌شداری تێدا ده‌كه‌ن.