هۆشیار زێباری: هێزە میلیشیاکانی بەغدا جیاوازی لەنێوان پارتی و یەکێتی ناکەن
"لە بەئامانجگرتنی پارتی یان یەكێتی لە هەرێمی کوردستان جیاكاری ناكەن"

K24 - هەولێر:
هۆشیار زێباری، ئەندامی مەکتەب سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان رایگەیاند، هێرشی میلیشیاکان بۆ سەر کۆرمۆر دووپاتی کردەوە کە ئەوان لە هەرێم جیاوازی لەنێوان پارتی و یەکێتی ناکەن.
هۆشیار زێباری لە تویتێکدا نووسویەتی: "جارێكی دیکە هێزە میلیشیاکان لە بەغدا كێڵگەی نەوت و غازی كۆرمۆر لە قادر كەرەم-چەمچەماڵ لە سلێمانی دەكەنە ئامانج ئەمەش دووپاتی دەكاتەوە كە جیاكاری ناكەن لە بەئامانجگرتنی پارتی دیموكراتی کوردستان یان یەكێتی نیشتمانی کوردستان لە هەرێمی کوردستان".
ئاماژەی بەوەشدا، هێزە میلیشیاکان ئاسایش و ئابووری هەرێمی کوردستان بە ئامانج دەگرن." گوتیشی: "ئامانجی ئەوان ملکەچکردنی هەرێمە بۆ دەسەڵاتی خۆیان".
ماوه‌یه‌كه كێڵگه نه‌وتییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان له پارێزگای سلێمانی و هه‌ولێر به مووشه‌ك ده‌كرێنه ئامانج، هاوکات حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له رێگه‌ی به‌یاننامه فه‌رمییه‌كانی داوا ده‌كات به‌غدا رێگری له‌و هێرشانه بكات.
مرة اخرى تستهدف القوى المليشياوية في بغداد مجمع كورمور للغاز والنفط في قادر كرم -جمجمال في السليمانية مما يؤكد بانهم لا يميزون في استهدافهم للحزب الديمقراطي او الاتحاد الوطني في الاقليم فهدفهم استهداف امن و اقتصاد اقليم كردستان و تركيعه لسلطانهم. و الكتابه على الجدران يا سادة!!
— Hoshyar Zebari (@HoshyarZebari) June 25, 2022