ڤیدیۆ: 25 مه‌ترسیدارترین وێنه‌ی سێڵفی كه 34 ملیۆن كه‌س بینویه‌تی
وێنه‌ی ترسانكی تێدایه
K24 – هه‌ولێر:
ڤیدیۆیه‌ك له "یوتیوب" بڵاوكراوه‌ته‌وه كه "25" ترسناكترین وێنه‌ی سێڵفییه و كه‌سانی جیاواز له‌سه‌رانسه‌ری جیهاندا گرتوویانه و تا ئێستا ڤیدیۆكه زیاتر له (34) ملیۆن بینه‌ری هه‌بووه.
دیارترینی ئه‌و وێنه سێڵفیانه گرته‌ی ترسناكی گه‌نجێكه له‌سه‌ر باڵه‌خانه هه‌وربڕه‌كانی مۆسكۆ و یه‌كێكی دیكه له‌سه‌ر په‌یكه‌ری مه‌سیح له ڕۆدیۆ جانیرۆی به‌رازیل وهه‌روه‌ها وێنه له ئاسمانه‌وه.
سه‌یرترین وێنه‌شی هی گه‌نجێكه كه سه‌ری له‌ناو ده‌می حوشتریكه و یه‌كێكی دیكه له‌گه‌ڵ ماسی قرش و هه‌روه‌ها وورچ و شێر،هه‌روه‌ها سێڵفی گه‌نجێكی دیكه كه زۆر ترسناكه له‌وكاته‌ی له ده‌ست گایه‌ك ڕاده‌كات سێڵفییه‌كه‌ی گرتووه،یه‌كێكی دیكه‌ش له‌كاتی گه‌رده‌لولێكی گه‌وره‌دا كه لێی نزیك بووه‌ته‌وه.
له‌هه‌موویان ترسناكتر ئه‌و گه‌نجه‌یه كه ئاگر به‌ربووه‌ته جه‌سته‌یی كه‌چی سێڵفی خۆی گرتووه و،ئه‌مه‌ش وه‌ك شێتی وایه له‌وكاته‌دا،چه‌ندین وێنه‌ی دیكه له‌ساته هه‌ستیار و ترسناكه‌كاندا له‌نێو ئه‌م ڤیدیۆیه‌دا كۆكراوه‌ته‌وه.