"چیتر به‌رگه‌ی بینینی كوشتارگه‌كان ناگرم"
"دوای زیاتر له 30 ساڵ له كاری رۆژنامه‌وانی، به‌هۆی كوشتارگه‌كانی ئۆكرانیا رۆژنامه‌نووسێكی ئه‌مه‌ریكی ده‌ستبه‌رداری پیشه‌كه‌ی ده‌بێت"
K24- هه‌ولێر:
دوای تێپه‌ڕبوونی زیاتر له 30 ساڵ به‌سه‌ر كاری رۆژنامه‌وانی و توانای بۆ ده‌ركردنی رۆژنامه‌یه‌كی تایبه‌ت به‌خۆی، لی زیون، رۆژنامه‌نووسی ئه‌مه‌ریكی بڕیاریدا ده‌سبه‌رداری پیشه‌كه‌ی بێت و به‌مه‌به‌ستی به‌شداریكردن له شه‌ڕی ئۆكرانیا دژ به رووسیا، روو له ئۆكۆرانیا بكات.
به‌گوێره‌ی رۆژنامه‌ی "واشنتن پۆست"، زیونی 54 ساڵ بڕیاریدا ده‌ست له كاری رۆژنامه‌وانی هه‌ڵگرێت، كه ماوه‌ی 32 ساڵه كاری تێدا ده‌كات و ده‌سبه‌رداری رۆژنامه‌ی "لافایێت نیكۆلیت لیدجێر" ببێت، كه خۆی خاوه‌ندارێتی ده‌كات، بۆ ئه‌وه‌ی روو له ئۆكرانیا بكات، وێڕای ئه‌وه‌ی خانه‌واده‌كه‌ی زۆر به‌رهه‌ڵستی ئه‌و بڕیاره‌یان كرد.
له‌باره‌ی هێرشی رووسیا بۆ سه‌ر ئۆكرانیا، ئه‌و رۆژنامه‌نووسه ئه‌مه‌ریكییه گوتی: "مردنێكی به‌رده‌وام هه‌یه و من لێره دانیشتووم و هیچ ناكه‌م بۆ وه‌ستاندنی"، ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، دوای هێرشی رووسیا بۆ سه‌ر ئۆكرانیا و له سه‌ره‌تای مانگی ئازار/ مارسه‌وه ئه‌و بیر له‌و هه‌نگاوه‌ی ده‌كاته‌وه.
گوتیشی: "كۆشتارگه‌ی زۆرم بینی و له شاشه‌كانی ته‌له‌ڤزیۆنه‌وه مردنێكی زۆرم بینی و گوێبیستی ژماره‌یه‌كی زۆری "درۆكانی ڤلادیمێر پوتن، سه‌رۆكی رووسیا"ـش بووم، بۆیه نه‌متوانی چیتر به‌رگه بگرم".
وه‌ك واشنتن پۆست ئاماژه‌ی پێدا، هه‌رچه‌ند خانه‌واده‌ی زیون زۆر به‌رهه‌ڵستی ئه‌و بڕیاره‌یان كرد و هه‌وڵی زۆریان دا بۆ ئه‌وه‌ی رازی بكه‌ن له بڕیاره‌كه‌ی پاشگه‌ز ببێته‌وه، به‌ڵام دواجار له‌وه تێگه‌یشتن كه سووره له‌سه‌ر بڕیاره‌كه‌ی و ناتوانن بیوه‌ستێنن.
زیون سه‌ردانی باڵیۆزخانه‌ی ئۆكرانیای له ویلایه‌تی شیكاگۆ كرد، بۆ ئه‌وه‌ی داواكارییه‌كه‌ی پێشكه‌ش به هێزه‌كانی به‌رگریی هه‌رێمی بكات و به‌رپرسان پێیان راگه‌یاندووه، سه‌یری داواكارییه‌كه‌ی ده‌كه‌ن.
هه‌روه‌ها گوتی: "هه‌ر كارێكی جه‌نگی له‌توانامدا بێت له ئۆكرانیا ئه‌نجامی ده‌ده‌م، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر داوایان لێكردم چه‌كیش هه‌ڵبگرم و له سه‌نگه‌ره‌كانی پێشه‌وه‌ش بم، ئه‌وا به‌بێ دوودڵی ده‌یكه‌م".
هه‌فته‌ی رابردوو وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا كوژرانی هاووڵاتییه‌كی ئه‌مه‌ریكیی به‌ناوی (ستیڤن زابیێلسكی – 52 ساڵ) له شه‌ڕی ئۆكرانیا راگه‌یاند و داواشی له هاووڵاتییانی وڵاته‌كه‌ی كرد، به‌شداری له شه‌ڕی ئۆكرانیادا نه‌كه‌ن.
له سه‌ره‌تای هێرشی رووسیا بۆ سه‌ر ئۆكرانیا، ستیڤ زابیێلسكی دووه‌م هاووڵاتیی ئه‌مه‌ریكییه كه تا ئێستا كوژرانی له شه‌ڕی ئه‌و وڵاته پشتڕاست كرابێته‌وه، پێشتریش (جۆزیف كانسڵ – 22 ساڵ)، كه سه‌ربازێكی پێشووی هێزه وشكاوه‌كییه‌كانی (پیاده و ده‌ریایی) ئه‌مه‌ریكا بوو، له كۆتایی مانگی ئه‌پریل له شه‌ڕی ئۆكرانیا كوژرا.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی ئاژانسی هه‌واڵی فرانس پرێس، مانگی رابردوو دوو سه‌ربازی دیكه‌ی ئه‌مه‌ریكی له ریزه‌كانی پێشه‌وه‌ی شه‌ڕی ئۆكرانیا دژ به رووسیا له رۆژهه‌ڵاتی ئۆكرانیا له‌لایه‌ن هێزه‌كانی رووسیاوه به‌دیل گیران، كه له سه‌ره‌تای مانگی یۆنیۆوه بۆ به‌شداریكردن له شه‌ڕ روویان له‌و وڵاته كردووه، ئه‌وانیش "ئه‌لێكسانده‌ر درویكی و ئاندی هوین"ـن و هه‌فته‌ی رابردوو گرته ڤیدیۆیه‌كی به‌دیلگیرانیان له‌لایه‌ن ته‌له‌ڤزیۆنی فه‌رمیی رووسیا بڵاوكرایه‌وه.
دیپلۆماتكارانی ئه‌مه‌ریكی ده‌ڵێن: ده‌سه‌ڵاتدارانی رووسی هیچ زانیارییه‌كیان له‌باره‌ی دۆخی جه‌نگاوه‌ره به‌دیلگیراوه‌كانیان پێ نه‌داوه و واشنتن دووپاتیكرده‌وه، پێویسته رووسیا وه‌ك هه‌ر دیلێكی دیكه و به‌گوێره‌ی رێككه‌وتننامه‌كانی جنێڤ، مامه‌ڵه‌یه‌كی مرۆڤانه له‌گه‌ڵ ئه‌و دوو دیلانه بكات.
H.B