پێش جەژن مووچەی تەواوی وەزارەت و دامەزراوەکان دابەش دەکرێت

وەزارەتی دارایی وادەی دابەشکردنی مووچەی راگەیاند

بانكێکی هەولێر لەکاتی دابەشکردنی مووچە - فۆتۆ: کوردستان24 - ئەرشیف
بانكێکی هەولێر لەکاتی دابەشکردنی مووچە - فۆتۆ: کوردستان24 - ئەرشیف

K24 – هەولێر

لە کۆتایی ئەم هەفتەیەدا دەست بە دابەشکردنی مووچە دەکرێت و لە ماوەی هەفتەیەکدا مووچەی سەرجەم وەزارەت و دامەزراوەکانی هەرێمی کوردستان دابەش دەکرێت.

وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند: "رۆژی پێنج شه‌ممه‌ 30/6/2022 ده‌ست به‌ دابه‌شكردنی موچه‌ی مانگی شه‌ش ده‌كرێت و رۆژی پێنج شه‌ممه‌ی داهاتوو 7/7/2022 ته‌واو ده‌بێت. واتا له‌ ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌كدا مووچه‌ی سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ته‌كان دابه‌ش ده‌كرێن".

بەگوێرەی خشتەی وەزارەتی دارایی و ئابووری دابەشکردنی مووچە، بە وەزارەتی تەندروستی دەستپێدەکات و بە مووچەی هەر سێ سەرۆکایەتی کۆتایی پێدێت.

خشتەی دابەشکردنی مووچە
خشتەی دابەشکردنی مووچە