موقتەدا سەدر: به‌ داخه‌وه‌م بۆ کاندیدکردنی له‌ رابردوو و له‌ داهاتووش

"شه‌رمه‌زاییه‌ بۆ به‌رهه‌م"
موقتەدا سەدر - رێبەری رەوتی سەدر
موقتەدا سەدر - رێبەری رەوتی سەدر

K24 - سلێمانی

موقتەدا سەدر رەخنە لە بەرهەم ساڵح، سه‌رۆكی كۆماری عێراق گرت و وتی: به‌ داخه‌وه‌م له‌ کاندیدکردنی بۆ پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق لە رابروودا و داهاتووشدا.

رێبەری رەوتی سەدر، لە تویتێکدا نووسیویه‌تی: "زۆر جێگەی شەرمەزارییە، بەرهەم ئەو کەسەی بە سەرۆک کۆماری عێراق ناوی دەهێنرێت، رەتیکردووەتەوە واژوو لەسەر یاسای بەتاوانناساندنی ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی لەگەڵ ئیسرائیل بکات".

موقتەدا سەرد ئاماژەی بەوەشکردووە "شەرم و شووره‌ییه‌ بۆ گەلی عێراق، سەرۆکەکەیان لایەنگری ئاساییکردنەوەی پەیوەندی لەگەڵ ئیسرائیل بێت، کەسێکی نیشتیمانی نەبێت و شوێنکەوتەی رۆژئاوا یان رۆژهەڵات بێت".

موقتەدا سەدر خۆی له‌ به‌رهه‌م ساڵح بێبه‌ری كردووه‌ و نووسیویه‌تی: "من بێبەریم لەو تاوانەی لە بەردەم خودا و گەلی عێراقدا و به‌ داخه‌وه‌م لە کاندیدکردنی بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار لە رابروودا و داهاتووشدا".

دەقی تویتەکەی موقتەدا سەدر
دەقی تویتەکەی موقتەدا سەدر