ورده‌كاری كۆبوونه‌وه‌ی سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان و فه‌رمانده‌ى هاوپه‌يمانان له عێراق و سووريا
دوايين هه‌نگاوه‌كانى يهكخستنهوهى هێزه‌كانی پێشمه‌رگه و گرفته‌كانى به‌رده‌م پرۆسه‌كه تاووتوێ كران
K24- هه‌ولێر:
نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان پێشوازی له جه‌نه‌راڵ جۆن برێنان، فه‌رمانده‌ى هێزه‌كانى هاوپه‌يمانێتی دژی داعش له عێراق و سووريا و شاندێكى باڵاى سه‌ربازيى كرد.
له كۆبوونه‌وه‌يه‌كدا كه هه‌ریه‌ك له بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانى، سه‌رۆكى يه‌كێتيى نيشتمانيى كوردستان، وه‌زيرى پێشمه‌رگه، سوپاسالارى پێشمه‌رگه و ژماره‌يه‌ك له فه‌رمانده و پله‌دارانى پێشمه‌رگه ئاماده بوون، پرۆسه‌ى چاكسازى له وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه و دوايين هه‌نگاوه‌كانى يهكخستنهوهى هێزى پێشمه‌رگه و گرفته‌كانى به‌رده‌م پرۆسه‌كه و پێشنيارێكى ئه‌مه‌ريكييه‌كان له‌مباره‌يه‌وه، تاوتوێ كران.
نێچيرڤان بارزانى سوپاس و پێزانينى هه‌رێمى كوردستانى بۆ ئه‌مه‌ريكا و هاوپه‌يمانان دووپات كرده‌وه، بۆ ئه‌و پشتگيرى و هاوكارييه‌ى له كاتى شه‌ڕى دژى داعش و ئێستاش پێشكه‌ش به پێشمه‌رگه‌ى ده‌كه‌ن و جه‌ختى له پشتگيريى سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمى كوردستان و حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان بۆ پرۆسه‌ى چاكسازيى له وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه و يهكخستنهوهى پێشمه‌رگه كرده‌وه.
له به‌رامبه‌ردا جه‌نه‌رال برێنان دووپاتى كرده‌وه، ئه‌مه‌ريكا له پشتگيرى و يارمه‌تيدانى پێشمه‌رگه به‌رده‌وام ده‌بێت، بۆ ئه‌وه‌ى له ژێر چه‌ترى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه و يه‌ك فهرماندهييدا كۆبكرێنه‌وه و بكرێنه هێزێكى نيشتمانيى پیشه‌گه‌ر، كه به‌هێز و توانا بێت و بتوانێت ئه‌ركى خۆى جێبه‌جێ بكات.
دوايين پێشهاته‌كانى شه‌ڕى دژى تيرۆر و پێويستيى هاريكاريى نێوان پێشمه‌رگه و سوپاى عێراق و به‌رده‌واميى پشتگيريى هاوپه‌يمانيى نێوده‌وڵه‌تی بۆ عێراق و هه‌رێمى كوردستان، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوو.






H.B