بۆ یه‌كه‌مجار كوردێك بڕوانامه‌ی خولی پێگه‌یاندنی ئه‌فسه‌ری پۆلیس له فه‌ره‌نسای به‌ده‌ستهێنا
به بەهەماهەنگی وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان و وەزارەتی ناوخۆی فەرەنسا به‌شداریی له خوله‌كه‌دا كردووه
K24- هه‌ولێر:
بۆ یەکەمجار کوردێك بەشداری لە خولی پێگەیاندنی ئەفسەری پۆلیس لە کۆلیژی پۆلیسی نیشتیمانی فەرەنسا كرد و بڕوانامه‌ی خوله‌كه‌ی به‌ده‌ستهێنا.
ملازمی دوو، (هاوڕێ محه‌مه‌د عومەر) وەك یەکەم کورد به‌شداریی له خولی پێگەیاندنی ئەفسەری پۆلیسی لە کۆلیژی پۆلیسی نیشتیمانیی فەرەنسا لە شاری لیۆندا كرد و به سه‌ركه‌وتوویی کۆتایی به خوله‌كه‌ی هێنا.
ساڵانە کۆلیژی پۆلیسی نیشتیمانیی فەرەنسا لەگەڵ كردنه‌وه‌ی هه‌ر خولێك بۆ پێگەیاندنی ئەفسەرانی خۆی، 16 ئه‌فسه‌ری دیکەش لە وڵاتانی جیاجیا بانگهێشت دەکات، بۆ ئه‌وه‌ی بەشداری بكه‌ن و لە کۆتاییشدا بڕوانامەی دەرچوون پێشکەش بە بەشداربووان دەکرێت.
بۆ ئەمساڵیش لە 73ـەمین خولی راهێنان و پێگەیاندنی کۆلیژەکە، بەهەماهەنگی وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان و وەزارەتی ناوخۆی فەرەنسا، هاوڕێ محەمەد عومەر بە پلەی ملازمی دوو لە بەڕێوەبەرایەتی رەگەزنامەی گشتی هەرێم بەشداری خولەکەی کرد و بەسەرکەوتوویی کۆتایی پێهێنا.




H.B