پەرلەمان هەمواری یاسای نەوت و گازی پەسند کرد
پەرلەمانی کوردستان لە کۆبوونەوەدایە
K24 - هەولێر
لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆدا پەرلەمانی کوردستان بە زۆرینەی دەنگ، هەمواری یاسای نەوت و گازی پەسند کرد.
هۆشمەند سادق، پەیامنێری کوردستان24 رایگەیاند: "لە کۆبوونەوەی کەمێک پێش ئێستا لە کۆبوونەوەی پەرلەمانی کوردستان پڕۆژەیاسای هەمواری یاسای نەوت و گاز پەسندکرا".
گوتیشی: "هەر لە کۆبوونەوەکەدا بە دەنگی 79 پەرلەمانتار، پەرلەمانی کوردستان ھەمواری یاسای دەستەی چاككردن و پاراستنی ژینگەی پەسند کرد".
بەگوێرەی بەرنامەی کاری دەستەی سەرۆکایەتی، لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆدا پەرلەمانی کوردستان خوێندنهوهی دووهم بۆ ژمارەیەک پێشنیاز و پڕۆژەیاسایا دەکات.