کۆبوونەوەی بایدن و ئەردۆغان دەستیپێکرد
"رێڕەوی هەناردەی دانەوێڵەی ئۆکرانیا بۆ وڵاتان دەکەینەوه"
K24- هه‌ولێر:
ئاژانسی هه‌واڵی رۆیته‌رز بڵاویكرده‌وه، کۆبوونەوەی جۆ بایدن سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا و ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆكی توركیا، له پەراوێزی لوتکەی ناتۆ ده‌ستیپێكرد.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی ئاژانسی هه‌واڵی رۆیته‌رز بایدن رایگه‌یاندووه، "سوپاسی تورکیا دەکەین به ئەندامێتیی سوید و فینلاند له ناتۆ رازیبووه".
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان له‌میانی دیداره‌كه‌دا رایگه‌یاند، "رێڕەوی هەناردەی دانەوێڵەی ئۆکرانیا بۆ وڵاتان دەکەینەوه".