نێچیرڤان بارزانی: ئاڵۆزكردنى كێشه‌كان له به‌رژه‌وه‌نديى هيچ لايه‌نێكدا نييه
سەرۆکی هەرێمی کوردستان له‌گه‌ڵ باڵيۆزى به‌ريتانيا كۆبووه‌وه
K24 - هەولێر:
به‌يانيى ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 2022/6/30 نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان پێشوازى له مارك برايسۆن ريچاردسۆن، باڵيۆزى به‌ريتانيا له عێراق و شاندێكى ياوه‌رى كرد.
وێبسایتی فەرمی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، له كۆبوونه‌وه‌يه‌كدا دوايين پێشهاته‌كانى دۆخى عێراق و ته‌حه‌دييه‌كانى به‌رده‌م پرۆسه‌ى سياسى، كێشه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا، دۆخى ناوخۆ و هه‌ڵبژاردنه‌كانى داهاتووى هه‌رێمى كوردستان، پرۆسه‌ى چاكسازى له وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه و يهكخستنهوهى هێزه‌كانى پێشمه‌رگه و بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌كانى به‌ريتانيا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان، تاووتوێ كران.
ئاماژە بەوەش درا، کە هه‌ردوولا كۆك بوون له‌سه‌ر گرنگيى گه‌يشتنى هێز و لايه‌نه عيراقييه‌كان به لێكگه‌يشتن بۆ تێپه‌ڕاندنى سه‌ختييه‌كانى به‌رده‌م پرۆسه‌ى سياسى و پێويستيى پاراستنى سهقامگيريى ئه‌منى و سياسى له وڵات، هه‌روه‌ها جه‌ختيان له پێويستيى باشتركردنى خزمه‌تگوزارييه‌كان له وڵات كرده‌وه.
سەبارەت بە كێشه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غداوه، سەرۆکی هەرێمی کوردستان دووپاتى كرده‌وه، چاره‌سه‌كردنى كێشه‌كانى نێوان حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و حكوومه‌تى فيدراڵى عێراق، كليلى ئارامى و چاره‌سه‌رى كێشه‌كانى عێراقه و ئاڵۆزكردنى كێشه‌كان له به‌رژه‌وه‌نديى هيچ لايه‌نێكدا نييه و كه‌س تيايدا براوه نابێت.
لەلایەکی دیکەوە، گرنگيى يه‌كڕيزيى لايه‌نه كوردستانييه‌كان له به‌غدا، هاريكارى و هه‌ماهه‌نگى له بوارى رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى تاوان و ماده هۆشبه‌ره‌كاندا، پرسى كۆچ و كۆچبه‌ران و پێشهاته‌كانى ناوچه‌كه به‌گشتى، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌كه بوون.