بۆ چوونه ناو یه‌كێتی ئه‌وروپا ڤۆندێرلاین داوای چاكسازی ئیداری له كیێڤ ده‌كات
"داهاتووی كیێڤ له‌نێو هه‌ناوی یه‌كێتی ئه‌وروپادایه"
K24- هه‌ولێر:
یه‌كێتی ئه‌وروپا داوا له كیێڤ ده‌كات له چاكسازییه‌كان به‌رده‌وام بێت بۆ ئه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی بنبڕ بكات.
ئۆرسۆلا ڤۆندێرلاین، سه‌رۆكی كۆمسیۆنی یه‌كێتی ئه‌وروپا له گوتارێكی ڤیدیۆییدا بۆ په‌رله‌مانی ئۆكرانی به ئاماده‌بوونی زێلینسكی ئه‌مڕۆ هه‌ینی 1ـی تهمووز / یۆلیۆی 2022 رایگه‌یاند، له ئێستادا ئۆكرانیا بۆچوونێكی روونی له‌باره‌ی یه‌كێتی ئه‌وروپاوه هه‌یه.
ڤۆندێرلاین له میانی گوتاره‌كه‌یدا راشیگه‌یاند، ئه‌ندامبوونی كیێڤ له یه‌كێتی ئه‌وروپا له ئێستادا دۆسییه‌یه‌كی به‌رده‌سته، بۆ ئه‌مه دام و ده‌زگاكانی ئۆكرانیا پێویستی به‌وه هه‌یه چاكسازی تێدا بكرێت.
به گوێره‌ی لێدوانێكی شاڕڵ میشاڵ، سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی ئه‌وروپی، هه‌فته‌ی رابردوو 27 وڵاتی یه‌كێتییه‌كه‌یان رێگه‌یان به ئۆكرانیا و مۆڵدیڤدا سیفه‌تی كاندیدكردن له یه‌كێتی ئه‌وروپایان پێ ببه‌خشرێت.
هه‌روه‌ها میشاڵ راشیگه‌یاند، ئێستا كاتێكی هه‌ستیاره بۆ ئۆكرانییه‌كان بۆ ئه‌وه‌ی ببنه ئه‌ندام له یه‌كێتی ئه‌وروپا.
میشاڵ له تویتێكدا پیرۆزبایی له‌هه‌ردوو سه‌رۆكی ئۆكرانیا و مۆڵدیڤ كرد، پێیانی راگه‌یاند، پێكه‌وه داهاتووی باشمان ده‌بێت.
له‌مباره‌یه‌وه ڤۆڵۆدیمێر زێلینسكی له تویتێكدا رایگه‌یاند، له ئێستادا په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان ئۆكرانیا و یه‌كێتی ئه‌وروپا به كاتێكی ناسكدا تێده‌په‌ڕێت، داهاتووی كیێڤ له‌نێو هه‌ناوی یه‌كێتی ئه‌وروپادایه.