سه‌رۆكی بێلارووس هه‌ڕه‌شه له ئۆكرانیا ده‌كات
"ئۆكرانیا ده‌یه‌وێت بێلارووس تێوه بگلێنێ"

K24- هه‌ولێر:
ئاژانسی هه‌واڵی فرانس پرێس رایگه‌یاند، ئه‌لكسه‌نده‌ر لۆكاشینكۆ، سه‌رۆكی بێلاڕووس هه‌ڕه‌شه له ئۆكرانیا ده‌كات به‌وه‌ی یه‌كێك له بنكه سه‌ربازییه‌كانی له‌لایه‌ن كیێڤه‌وه مووشه‌كباران كراوه.
لۆكاشینكۆ راشیگه‌یاند، "ئۆكرانیا هه‌راسانمان ده‌كات، به‌ر له 3 رۆژ كیێڤ هه‌وڵیدا بنكه سه‌ربازییه‌كانمان به ئامانج بگرن، به‌ڵام له‌لایه‌ن سیستمی دژه مووشه‌كی بانستیر هێرشه‌كه پووچه‌ڵ كرایه‌وه".
لۆكاشینكۆ ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، ئۆكرانیا ده‌یه‌وێت بێلارووس تێوه بگلێنێ.
لۆكاشینكۆ به‌وه ده‌ناسرێت كه په‌یوه‌ندییه‌كی باشی له‌گه‌ڵ ڤلادیمێر پوتن، سه‌رۆكی رووسیدادا هه‌یه، یه‌كێكه له هاوپه‌یمانه‌كانی مۆسكۆ.