زێلینسكی له باره‌ی پێشڕه‌وی رووسه‌كان نیگه‌رانه
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆكی ئۆكرانیا، ڤۆلۆدیمێر زێلینسكی، ره‌تیكرده‌وه بڕوا به‌وه بكات، رووسیا شاری لیسیتچانسكی كۆنترۆڵ كردبێت.
زێلینسكی، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه (3ی تهمموز/ یۆلیۆی 2022)، وتی: ئه‌سته‌مه رووسیا شاره‌كه‌ی داگیركردبێت. هێشتا شه‌ڕ له ده‌وروبه‌ری شاره، مۆسكۆ ده‌ڵێت كۆنترۆڵمان كردووه، ئه‌مه هیچ راستییه‌كی تێدا نییه.
سه‌رۆكی ئۆكرانیا، له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زیرانی ئوسترالیا، "ئه‌نتۆنی ئهلپانیزی" له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا قسه‌ی كرد و به‌رپه‌رچی بانگه‌شه‌كانی رووسیای دایه‌وه.
زێلینسكی وتیشی: شاری لیسیتچانسك، ماوه‌ی چه‌ند هه‌فته‌یه‌كه گه‌مارۆ دراوه.
ئه‌و شاره ده‌كه‌وێته خۆرهه‌ڵاتی ئۆكرانیاوه و مۆسكۆ رایگه‌یاندووه، ته‌واوی ناوچه‌ی لۆگانسكی كۆنترۆڵكردووه و كۆتایی به به‌رگری ئۆكرانییه‌كان له لیسیتچانسك هێناوه.
سه‌رچاوه: AFP