كارمه‌ندێكی پۆلیس كۆتایی به‌ژیانی خۆی هێنا
K24 - هه‌ولێر:
ئه‌مڕۆ 12ی حوزه‌یران/ یۆنیۆی 2016، كارمه‌ندێكی پۆلیس له ناحیه‌ی داره‌تووی شاری هه‌ولێر، كۆتایی به ژیانی خۆی هێنا.
سه‌رچاوه‌یه‌كی تایبه‌ت به كوردستان 24ی راگه‌یاند، ئه‌و پۆلیسه ناوی (قادر عه‌بدوڵڵا سمایل)ه و ته‌مه‌نی 50 ساڵ بوو، كارمه‌ندی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پاسه‌وانی هه‌ولێربووه و ناوبراو له بنه‌ڕه‌تدا خه‌ڵكی قه‌ڵادزه‌یه.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه راشیگه‌یاند، ناوبراو له‌ناو یه‌كێك له خانووه‌كانی داره‌توو، كه هێشتا ته‌واو نه‌كراوه و وه‌ك كه‌لاوه‌یه‌ك وایه، له رێگه‌ی هه‌ڵواسینی په‌تێكه‌وه خۆی خنكاندووه.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كان، ئه‌و كارمه‌نده‌ی پۆلیس، كه خاوه‌ن دوو كوڕ و دوو كچه و له ئێستاشدا، ته‌نها خۆی و هاوسه‌ری كچێكی به یه‌كه‌وه‌ن و ئه‌وانی دیكه هاوسه‌رگیرییان كردووه، به‌هۆی خراپی باری گوزه‌رانی كۆتایی به‌ژیانی خۆی هێناوه.