یانه‌ی هه‌ولێر له‌گه‌ڵ ئه‌ستێره‌یه‌كی خولی جه‌زائیری گه‌یشته رێككه‌وتن
یانه‌ی هه‌ولێر بۆ خولی نایابی عێراق له‌گه‌ڵ هێرشبه‌رێكی پیشه‌گه‌ری جه‌زائیری گه‌یشتووه‌ته رێككه‌وتن و له چه‌ند كاتژمێری داهاتوو به فه‌رمی گرێبه‌ستی ئه‌و یاریزانه راده‌گه‌یه‌ندرێت.
به گوێره‌ی ئه‌و زانیارییانه‌ی ده‌ست كوردستان24 كه‌وتووه یانه‌ی هه‌ولێر له‌گه‌ڵ دادی حوسێن مواقی هێرشبه‌ری ته‌مه‌ن 25 ساڵه‌ی یانه‌ی شه‌بیب ئهلقهبائیلی جه‌زائیری گه‌یشتووه‌ته رێككه‌وتن.
دادی حوسێن مواقی یه‌كێكه له دیارترین هێرشبه‌ره‌كانی خولی جه‌زائیری كه وه‌رزی رابردوو به تۆماركردنی 8 گۆڵ دووه‌م گۆڵكاری یانه‌كه‌ی بوو، پله‌ی دووه‌می ریزبه‌ندی خولی جه‌زائیریان به‌ده‌ستهێنا و به‌شدارییان له چامپیۆنزلیگی ئه‌فریقیا كرد.
دادی حوسێن پێشتر بۆ ماوه‌ی وه‌رزێك له خولی سویسراش یاریی كردووه و له هاوینی 2021 به گرێبه‌ستێك به به‌های 200 هه‌زار له یانه‌ی ئیتیحاد بلعهباسی جه‌زائیری یۆرۆ روویكرده یانه‌ی شه‌بیب ئهلقهبائیل كه یه‌كێكه له گه‌وره‌ترین یانه‌كانی ئه‌و وڵاته، وه‌رزی رابردوو له‌گه‌ڵ ئه‌و یانه‌یه له كۆی 32 یاری 8 گۆڵ و 3 ئاسیستی كرد.