مانچێستهر یونایتد رازیبوو دهستبهرداری كریستیانۆ بێت
کارگێری یانەی مانچێستەر یونایتد ئامادەیە دەستبەرداری کریستیانۆ رۆناڵدۆ بێت و یانەی چێڵسیش ئامادەیە دۆن بەرامبەر 14 ملیۆن پاوەند بۆ ریزەکانی بگوازێتەوە.
رۆژنامەی سەنی بەریتانی بڵاویکردەوە، دوای ئەوەی کریستیانۆ رۆناڵدۆ داوای لە یانەکەی کرد ئەم هاوینە دەستبەرداری بن، کارگێری مانچێستەر یونایتد لەسەر داوای ئێریک تێن هاگ راهێنەری یانەکەیان بە هەموو شێوەیەک دژی ئەو بریارەی بوون، بەڵام بە دواییە شەیتانە سوورەکان گەیشتونەتە ئەو ئەنجامەی ئەوان لە توانایاندا نییە یاریزانەکە رازی بە مانەوە بکەن، بۆیە بریاریانداوە دەستبەرداری بن.
لەلایەکی دیکەوە پیتەر رۆک رۆژنامەنو,سی ئینگلیزی نزیک لە یانەی چێڵسی ئاشکرای کردووە، بلوز ئامادەیە لە پێناو گواستنەوەی کریستیانۆ رۆنالدۆ، 14 ملیۆن پاوەند پێشکەش یانەی مانچیستەر یونایتد بکات.
رۆناڵدۆ دوای گەڕانەوەی بۆ ریزەکانی شەیتانە سوورەکان، لە یەکەم وەرز لە سەرجەم خوڵ و پاڵەوانتیەکان بەشداری 39 یاریکرد و توانی 24 گۆڵ و سێ ئاسیست تۆمار بکات.