سۆران.. دوو كه‌س به‌تۆمه‌تی شكاندنی قاسه‌ی مزگه‌وتێك ده‌ستگیركران
"دانیان به‌تاوانه‌كه دانا"

K24 – هه‌ولێر:
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سۆران ئاشكرایكرد، دوو كه‌س به‌تۆمه‌تی دزینی كه‌ل و په‌ل و شكاندنی قاسه‌ی مزگه‌وتێك ده‌ستگیركران.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سۆران له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه به‌وه ده‌كات، له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئه‌وقافی سۆران له‌هه‌بوونی دوو دز ئاگادار كراینه‌وه، كه له مزگه‌وته‌كانی برایه‌تی و عه‌بدوڵڵا قادر له گوندی دێڵزیان دزیان كردبوو.
هه‌روه‌ها پۆلیسی سۆران ئه‌وه‌شی راگه‌یاند، دوای لێكۆڵینه‌وه ده‌ركه‌وت له‌م دوو مزگه‌وته كه‌ل و په‌ل دزراوه و قاسه‌ی پاره‌ش شكێندراوه، توانرا به كه‌متر له 5 كاتژمێر هه‌ردوو تۆمه‌تبار ده‌ستگیر بكه‌ین و دانیان به‌تاوانه‌كه دانا.