4 یانه داوای گواستنه‌وه‌ی سه‌رهه‌نگ موحسین ده‌كه‌ن

سەرهەنگ موحسین گۆڵپارێزی یانه‌ی ئه‌مانه‌ی به‌غدا بۆ وەرزی داهاتوو لەلایەن چوار یانەوە داواکراوە.
یانەکانی زاخۆ و هەولێر و نەفتی وەسەت و نەجەف داوای گواستنەوەی سەرهەنگ موحسین گۆڵپارێزی یانەی ئەمانەی بەغدایان کردووە و دەیانەوێت بیگوازنەوە ریزەکانیان، کە گۆڵپارێزە کوردەکە گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەکەی تەواو بووە و گرێبەستەکەی نوێ نەکردووەتەوە و ئەمانەی بەغدا دابەزیوەتە ریزی یانە پلە یەکەکانی عێراق.
بەگوێرەی زانیارییەکانی کوردستان٢٤، راهێنەری گۆڵپارێزانی یانەی هەولێر داوای گواستنەوەی سەرهەنگ موحسینی کردووە بەڵام هێشتا دەستەی کارگێڕی یانەی هەولێر بڕیاری کۆتایی نەداوە.
سەرهەنگ موحسین لە لێدوانێکیدا بە کوردستان٢٤ـی راگەیاند، یانەکانی هەولێر و زاخۆ و نەجەف و نەفتی وەسەت پەیوەندییان پێوە کردووم و راهێنەری گۆڵپارێزانی یانە.
سه‌رهه‌نگ موحسینی ته‌مه‌ن 35 ساڵ، له یانه‌ی هه‌ولێر پێگه‌یشتووه، نازناوی خولی نایابی عێراقی له‌گه‌ڵ هه‌ولێر به‌ده‌ستهێناوه، پێشتر یاریی بۆ یانه‌ی شورته‌ی به‌غدا كردووه، له گواستنه‌وه‌ی زستانه‌ی 2020 په‌یوه‌ندی به یانه‌ی ئه‌مانه‌ی به‌غدا كردووه.