وه‌ڵامی پرسیاره‌كانی كیمیا و ئابووری بڵاوكرایه‌وه
"رۆژانه وه‌ڵامه‌كان دوای كاتژمێر 12:00ـی نیوه‌ڕۆ له وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده گفتوگۆیان له‌سه‌ر ده‌كرێت"

K24 - هەولێر:
وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان وه‌ڵامی تاقیكردنه‌وه‌ی بابه‌ته‌كانی (کیمیا و ئابوورى) بڵاوكرده‌وه.
وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه، تێیدا هاتووه، پرسیار و وەڵامەکانی تاقیکردنەوەى وەزارى پۆلى 12ـی ئامادەیى (زانستی و وێژەیی)، بابەته‌كانی (کیمیا و ئابوورى) بۆ ساڵى خویندنى (2021-2022)خولى یەکەم بڵاوكرایه‌وه.
هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند، وەڵامی پرسیاره‌كان رۆژانە لە دوای کاتژمێر 12:00 نیوەڕۆ لە وەزارەت گفتوگۆیان لەسەر دەکرێت، دواتر بڵاوده‌كرێنه‌وه.
له‌ماوه‌ی رابردوودا تاقیكردنه‌وه گشتییه‌كانی پۆلی 12ـی ئاماده‌یی ده‌ستپێكرد، كه 107 هه‌زار و 130 قوتابی مافی به‌شداریكردنیان تێدا هه‌یه و به‌سه‌ر 2 هه‌زار 175 هۆڵی تاقیكردنه‌وه دابه‌شبوون.