بایدن و پوتن له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست چی ده‌كه‌ن؟
"ئێران رێگه به‌هیچ وڵاتێك نادات بنكه‌ی سه‌ربازی له وڵاته‌كه‌ی دروست بكات"
K24 - هەولێر:
جۆ بایدن، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا رێگایه‌كی دووری بڕیووه و له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاسته، سبه‌ی هه‌ینی ده‌گاته سعوودیه، له‌به‌رامبه‌ردا ڤلادیمێر پوتن، سه‌رۆكی رووسیا له 19ـی ئه‌م مانگه ده‌گاته تاران، شڕۆڤه‌كارانی سیاسی رووسیا له‌مباره‌یه‌وه رایانگه‌یاند، پوتن بۆ ده‌ستكه‌وتنی درۆنی ئێرانی له تارانه و بایدنیش بۆ نه‌وتی سعوودیه له ریازه.
كارین گیڤۆرگیان، پسپۆری زانسته سیاسییه‌كان له‌مباره‌یه‌وه راگه‌یاند، ئێران 15 جۆر فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وانی هه‌یه، پوتن بۆ ئه‌وه ده‌چێت ئه‌و درۆنانه به پارچه بكڕێت و له وڵاته‌كه‌ی كۆیانبكاته‌وه، له شه‌ڕی ئۆكرانیا به‌كاریان بهێنێت.
ئه‌م پسپۆره راشیگه‌یاند، له‌به‌رامبه‌ر كڕینی چه‌ك له تاران، رووسیا هاوكاری ئێران له بواری خۆراك و دانه‌وێڵه ده‌كات.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، ئێران رێگه به‌هیچ وڵاتێك نادات بنكه‌ی سه‌ربازی له وڵاته‌كه‌ی دروست بكات، به‌ڵام به‌كارهێنانی زه‌وییه‌كی نزیك له به‌نده‌ره‌كانی (عه‌باس و شابه‌نده‌ر) و به‌كرێگرتنی له‌لایه‌ن هێزه رووسییه‌كانی ناو زه‌ریای هیندی بۆ مۆسكۆ گرنگه، ره‌نگه ببنه سه‌لامه‌ترین رێڕه‌وی هه‌نارده‌ی دانه‌وێڵه، توركیا پێشتر رێگری له‌م بیرۆكه كردووه.
له‌باره‌ی سه‌ردانی جۆ بایدن بۆ سعوودیه، سێرگی مانۆكۆڤ، شڕۆڤه‌كاری سیاسی له رۆژنامه‌ی (ئێكسپێرترۆ)ـی رووسی رایگه‌یاند، بایدن بۆ ئه‌وه له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاسته، تاكو ئه‌م وڵاتانه بێنه ریزی ئه‌وروپا و ئه‌مه‌ریكا، و دژی رووسیا و چین بوه‌ستنه‌وه.
مانۆكۆڤ راشیگه‌یاند، ئه‌م سه‌ردانه دووره‌ی بایدن بۆ ده‌ستكه‌وتنی نه‌وتی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاسته، وا ده‌كات سعوودیه رازی بێت تاوه‌كو به‌رهه‌می نه‌وت زیاد بكات و نرخه‌كه‌ی داببه‌زێت.
ئه‌و شڕۆڤه‌كاره نووسیوویه‌تی: شازاده محه‌مه‌د بن سه‌لمان، پێشتر رایگه‌یاندبوو، ئاماده نییه ته‌نانه‌ت به ته‌له‌فۆنیش قسه له‌گه‌ڵ بایدن بكات، سبه‌ی هه‌ینی له دیداره‌كه ئاماده ده‌بێت، بایدنیش به ده‌ست به‌تاڵی سه‌ردانی ریاز ناكات، ره‌نگه به‌ڵێنی پێدانی سیسته‌می دژه مووشهكیانی پێدابێت، كه به بڕیاری بایدن ئه‌م هه‌نگاوه وه‌ستاوه.
پێشتر مه‌حمه‌د ره‌زا پوورئیبراهیمی، په‌رله‌مانتاری ئێران رایگه‌یاند، هه‌فته‌ی داهاتوو ڤلادیمێر پوتن، سه‌رۆكی رووسیا سه‌ردانی تاران ده‌كات.
پورئیبراهیمی بە میدیا ناوخۆییەکانی ئێرانی راگەیاندووە، رووسیا له‌سه‌ر فراوانبوونی په‌یوه‌ندییه ئابوورییه‌كانی لەگەڵ ئێران جدییه، پوتنیش له‌سه‌ردانه‌كه‌یدا كار له‌سه‌ر ئه‌و ئامانجه ده‌كات و گفتوگۆكه‌ی له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی تاران له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته ده‌بێت.