ململانێى لايه‌نه‌ سياسييه‌كان جووڵه‌ى بازاريان سستكردووه‌

سەرۆکی لیژنەی ئابووری لە ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند، ئەو سستیه‌ی لەئاڵوگۆڕی بازرگانییەی ئێستا بازاره‌كانی هەرێمی كوردستان بە گشتی و سلێمانی پێیدا تێپەڕ دەبێت

https://k24mediaservice.streaming.mediaservices.windows.net/3805df5c-332b-40be-ae37-b64fb89163fa/Sisty%20Aburi%20Le%20Kurdistan.ism/manifest

K24 – هه‌ولێر:

ناكۆكی سیاسی نێوان لایه‌نه‌كان كاریگه‌ری راسته‌وخۆی له‌ سه‌ر كه‌رتی ئابووری  و وه‌به‌رهێنان دروستكردووه‌. سەرۆکی لیژنەی ئابووری لە ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند، ئەو سستیه‌ی  لەئاڵوگۆڕی بازرگانییەی ئێستا بازاره‌كانی هەرێمی كوردستان بە گشتی و سلێمانی پێیدا تێپەڕ دەبێت، بەشێکی زۆری بەهۆی ململانێی لایەنە سیاسیەکانە و وەبەرهێنەرانیش هۆشداری لەدەستچوونی بازار دەدەن بە لایەنە سیاسیەکان.

لە بارەی ئەو سستی و بێ بازارییەی هەرێمی کوردستان  بە گشتی و شاری سلێمانی گرتووەتەوە سەرۆکی لیژنەی ئابووری لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بەشێك لە هۆکارەکەی خستە پاڵ قەیرانی ئابووری، بەشێکی زۆری هۆکارەکەی بۆ ململانێی لایەنە سیاسیەکان گێڕایەوە.

مەلا یاسین سەرۆکی (گروپی کۆمپانیاکانی بەڕێز)، زۆر بە تەوس و نیگەرانیەوە باسی لەخراپی رەوش و سستی لە ئاڵ و گۆڕی بازار کرد بە تایبەتی لە کەرتی وەبەرهێنان دا، مەلا یاسین سەرسوڕمانی خۆی نەشاردەوە لە خەمساردی سیاسیەکان و بێباکی لایەنە سیاسیەکان لە مەترسی وئاکامەکانی لەدەستچونی بازاری هەرێم لە پێنج مانگی داهاتوودا.

ماوەی دوو ساڵە شەڕی داعش و ململانێی لایەنە سیاسیەکانی کوردستان جوڵەی ئابووری و بازاڕەکانی هەرێمی کوردستانیان مت کردووە و زیانی زیاتر لە 10 ملیار دۆلاریان لە ئابووری هەرێم داوە و سەدان وەبەرهێن و سەرمایەدار مایەپوچ دەرچوون.