كونسوڵخانه‌ى سعووديه له هه‌ولێر وه‌ڵامى ئێران ده‌داته‌وه
كونسوڵخانه‌ى گشتيى عه‌ره‌بستانى سعووديه له شارى هه‌ولێر ره‌تيكرده‌وه هيچ شانه‌يه‌كى تيرۆريستى له هه‌ولێره‌وه بۆ ئێران ره‌وانه كردبێت
K24 – هه‌ولێر:
كونسوڵخانه‌ى گشتيى عه‌ره‌بستانى سعووديه له شارى هه‌ولێر ره‌تيكرده‌وه هيچ شانه‌يه‌كى تيرۆريستى له هه‌ولێره‌وه بۆ ئێران ره‌وانه كردبێت.
له راگه‌يه‌ندراوێكدا كه وێنه‌يه‌كى بۆ كوردستان 24 نێردراوه، كونسوڵخانه‌ى گشتيى سعووديه له هه‌ولێر رايگه‌ياندووه، ئاژانسى هه‌واڵده‌رى فارس له سايته‌كه‌ى هه‌واڵێكى له‌سه‌ر زارى ئه‌ميندارى ئه‌نجوومه‌نى ده‌ستنيشانكردنى به‌رژه‌وه‌ندييه‌كانى رژێم موحسن ره‌زائى بڵاوكردووه‌ته‌وه گوايه كونسوڵخانه‌ى سعووديه له هه‌ولێر دوو شانه‌ى تيرۆريستى ره‌وانه‌ى كوردستانى ئێران كردووه‌ته‌وه.
هه‌روه‌ها هاتووه: له‌و باره‌يه‌وه كونسوڵخانه رايده‌گه‌يه‌نێت ئه‌وه‌ى له‌و هه‌واڵه‌دا هاتووه دووره له راستييه‌وه و هيچ بنه‌مايه‌كى نييه و كونسوڵخانه ئه‌و هه‌واڵه ره‌تده‌كاته‌وه.
دواى ئه‌وه‌ى ژماره‌يه‌ك پێشمه‌رگه‌ى لايه‌نه رۆژهه‌ڵاتييه‌كان گه‌ڕانه‌وه ناو خاكى ئێران و رووبه‌ڕووى هێزه‌كانى پاسداران بوونه‌وه، به‌رپرسانى باڵاى ئێران كونسوڵخانه‌ى سعووديه‌يان له شارى هه‌ولێر به هاوكاريكردن و دنه دانى ئه‌و پێشمه‌رگانه تۆمه‌تبار كرد.