راسته‌وخۆ دواى له‌دايكبوونى ده‌ستى بۆ ئاسمان هه‌ڵبڕيوه
ئه‌وه‌ى سه‌رنجى هه‌مووانى راكێشاوه، ئه‌وه‌يه كۆرپه‌كه هاوشێوه‌ى نزا كردن ده‌ستى بۆ ئاسمان هه‌ڵبڕيوه.
K24 – هه‌ولێر:
له تۆڕى كۆمه‌ڵايه‌تى تويته‌ر، وێنه‌يه‌ك بڵاوبووه‌ته‌وه، كه كۆرپه‌يه‌كى تازه له دايكبوو له ئامێزى پزيشكێكدايه و ئه‌وه‌ى سه‌رنجى هه‌مووانى راكێشاوه، ئه‌وه‌يه كۆرپه‌كه هاوشێوه‌ى نزا كردن ده‌ستى بۆ ئاسمان هه‌ڵبڕيوه.
سايتى روسياليه‌م وێنه‌كه‌ى بڵاوكردووه‌ته‌وه و ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه كردووه ده‌وترێت ئه‌و كۆرپه‌يه له سه‌روبه‌ندى به‌ربانگ كردنه‌وه‌دا له‌دايكبووه و كه پزيشكه‌كه سێلفييه‌كى گرتووه، دواتر تێبينى ئه‌وه كراوه ئه‌و كۆرپه‌يه هاوشێوه‌ى نزاخوێندن ده‌ستى بۆ ئاسمان به‌رز كردووه‌ته‌وه.
سه‌رچاوه‌ى هه‌واڵه‌كه له باره‌ى راستى و درووستى زانيارييه‌كانييه‌وه روونكردنه‌وه‌ى زياترى بڵاونه‌كردووه‌ته‌وه.