گه‌نجێكى ميسرى 5 مليۆن يۆرۆ ده‌كاته خه‌رجى گواستنه‌وه‌ى ژنه نمايشكارێكى جلوبه‌رگ
K24 – هه‌ولێر:
له دوورگه‌ى ميكونۆس ئاماده‌كارى ده‌كرێت بۆ ئه‌و ئاهه‌نگه ئه‌فسانه‌ييه‌ى كه 5 مليۆن يۆرۆى تێده‌چێت و كوڕى سه‌رمايه‌دارێكى ميسر به بۆنه‌ى خواستنى ژنه نمايشكارێكى جلوبه‌رگ ئه‌نجاميده‌دات.
كه‌ريمى كوڕى حامد شيتيى سه‌رمايه‌دارى ميسر بڕياريداوه له‌گه‌ڵ ئه‌نجلى نمايشكارى جلوبه‌رگ ژيانى هاوسه‌رگيرى پێكبهێنێت و بۆ ئاهه‌نگه‌كه‌شيان دوورگه‌ى ميكونۆسى هه‌ڵبژاردووه و پێنج مليۆن يۆرۆش بۆ ئه‌و مه‌به‌سته خه‌رجده‌كات.
رۆژنامه‌ى برونيوزى يۆنانستان بڵاويكردووه‌ته‌وه، رووداوێكى ناوازه‌يه و ميوانه تايبه‌ته‌كان به فڕۆكه‌ى تايبه‌ت و كه‌شتى تايبه‌ته‌وه ده‌گه‌نه شوێنى ئاهه‌نگه‌كه.
كه‌شتييه‌كى گه‌شتيارى تايبه‌ت كراوه بۆ گواستنه‌وه‌ى خێزانه‌كان له ميسره‌وه بۆ دوورگه‌كه و له‌وێش هه‌موو خه‌رجييه‌كى ڤێلا و مانه‌وه و هۆتێليان بۆ ته‌رخانكراوه و هه‌ر يه‌ك له خێزانه‌كانيش پاسه‌وانى تايبه‌تييان بۆ ده‌ستنيشان كراوون و 20 ڤێلا بۆ ميوانه‌كان ته‌رخانكراوه كه ژماره‌يان ره‌نگه 400 كه‌س تێپه‌ڕ بكات و 100 پاسه‌وانيشيان بۆ دياريكراوون.
ئه‌و گه‌نجه ميسرييه هاوينى رابردوو له‌گه‌ڵ ئه‌و ژنه نمايشكاره‌ى جلوبه‌رگ بڕيارياندابوو هاوسه‌رگيرى بكه‌ن و پرۆسه‌كه‌يان دواخستبوو بۆ هاوينى ئه‌مساڵ.