ئه‌مریكا سه‌باره‌ت به به‌ره‌ی نوسره وه‌ڵامی ئه‌ردۆغان ده‌داته‌وه
به‌ره‌ی نوسره له‌ناو لیستی تیرۆر ده‌مێنێته‌وه
K24 – هه‌ولێر
وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا جۆن كێربی وه‌ڵامی لێدوانێكی سه‌رۆك كۆماری توركیا ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌باره‌ت به به‌ره‌ی نوسره ده‌داته‌وه.
جۆن كێربی سه‌باره‌ت به‌م پرسه گوتی: "به‌ره‌ی نوسره له لایه‌ن نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانه‌وه به گرووپێكی تیرۆریستی ناسراوه. ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا، به‌ره‌ی نوسره به گرووپێكی تیرۆریستی ده‌زانیت و هیچ هۆكارێك نییه له لیستی تیرۆر ده‌ربێنێت یان به شێوازێكی تر هه‌ڵسوكه‌تیان له‌گه‌ڵدا بكات. ئه‌وان ته‌نانه‌ت به‌شێك نین له ئاگربه‌ست."
سه‌رۆك كۆماری توركیا چه‌ند رۆژ پێش ئێستا ره‌خنه له سیاسه‌تی رۆژئاوا سه‌باره‌ت به په‌یه‌ده و به‌ره‌ی نوسره گرتبوو و رایگه‌یاندبوو: "ئه‌گه‌ر په‌یه‌ده دژی داعش شه‌ڕ ده‌كات، ئه‌وا به‌ره‌ی نوسره‌ش به دڵ و گیان دژی داعش ده‌جه‌نگێت، بۆ پێی ده‌ڵێن تیرۆرست."
هه‌ر ئه‌مڕۆ بالیۆزی ویلایه‌ته یه‌كگرتووكانی ئه‌مریكا له ئه‌نقه‌ره رایگه‌یاند پارتی یه‌كێتی دیموكراتیك ـ په‌یه‌ده رێكخراوێكی تیرۆریستی نییه.
جۆن بێیس له مه‌راسیمی 240مین ساڵیادی سه‌ربه‌خۆیی ئه‌مریكا رایگه‌یاند: "هه‌روه‌ك چۆن پێشتر به‌رپرسانی واشنتۆن رایگه‌یاندووه په‌یه‌ده رێكخراوێكی تیرۆریستی نییه."