ده‌رچوونى بريتانيا له يه‌كێتى ئه‌وروپا زيان له ئابوورى ئاسيا ده‌دات
بەده‌رچوونی بەریتانیا لەیەكێتی ئەوروپا، نەك تەنیا كاریگەری خراپی دەبێت لەسەر ئابووری بەریتانیا و ئه‌وروپا، بەڵكو كاریگەری نەرێنیشی دەبێت بۆسەر كیشوه‌ری ئاسیا و ئه‌مریكا و تەنانەت هه‌موو جیهان.
K24 – هه‌ولێر:
بەده‌رچوونی بەریتانیا لەیەكێتی ئەوروپا، نەك تەنیا كاریگەری خراپی دەبێت لەسەر ئابووری بەریتانیا و ئه‌وروپا، بەڵكو كاریگەری نەرێنیشی دەبێت بۆسەر كیشوه‌ری ئاسیا و ئه‌مریكا و تەنانەت هه‌موو جیهان.
له‌باره‌ی كیشوه‌ری ئاسیاوه، به گوێره‌ی كاپیتاڵ ئیكۆنۆمیكس، ده‌رچوونی بریتانیا ئاستی كۆی گشتی به‌رهه‌می ناوخۆیی هه‌موو كیشوه‌ری ئاسیا به‌رێژه‌ی 0.2% داده‌شكێنێت.
به گوێره‌ی په‌یمانگه‌ی ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تی له‌نده‌ن، هه‌نارده‌كانی ئاسیا بۆ بریتانیا به رێژه‌ی 0.7% كه‌م ده‌كه‌ن، له‌ناو ئاسیاشدا وڵاتانی وه‌كو كه‌مبۆدیا و ڤێتنام و هۆنگ كۆنگ كه په‌یوه‌ندی تۆكمه‌یان له‌گه‌ڵ بریتانیا هه‌یه زۆر كاریگهرمهند ده‌بن به‌و ده‌رچوونه.
له‌باره‌ی ئابوورییه مه‌زنه‌كه‌ی ئاسیاشه‌وه، كه چینه، ئه‌وا پیشبینی ئه‌وه ناكرێت زۆر كاریگه‌رى ببێته به‌و ده‌رچوونه، چونكه ئابووری چین داخراوه و بژارده‌ی به‌رده‌میشی زۆرن، به‌ڵام كاپیتاڵ ئیكۆنۆمیكس ئاشكرایكردوه كه هه‌نارده‌كانی چین بۆ بریتانیا، یه‌كسانن به 0.5%ی به‌رهه‌می گشتی ناوخۆیی ئه‌و وڵاته.
له‌باره‌ی ئه‌مه‌ریكاشه‌وه، كاریگه‌ر ئه‌گه‌ری ده‌رچوون ئه‌وه‌نده زۆره، جانێت یهڵنی سه‌رۆكی به‌نكی فیدراڵی ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاند، ئه‌و بڕیاره‌ی كه دایان به‌وه‌ی ئاستی سوی به‌نكی بهنهگؤڕی بهێڵنه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی بوو چاوه‌ڕیی ئه‌نجامی ریفراندۆمه‌كه‌ی بریتانیا بكه‌ن.