بلینکن پەیوەندی بە لاڤرۆڤەوە دەکات

"پەیوەندییەکە سەبارەت بە دانوستانی ئۆکرانیا نییە"

ئەنتۆنی بلینکن، وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا و هاوتا رووسیەکەی، سێرگی لاڤرۆڤ
ئەنتۆنی بلینکن، وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا و هاوتا رووسیەکەی، سێرگی لاڤرۆڤ

K24 - هەولێر:

وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا، ئەنتۆنی بلینکن ئاشکرای کرد، بۆ یەکەمجار لە سەرەتای جەنگی ئۆکرانیاوە، لەگەڵ هاوتا رووسیەکەی، سێرگی لاڤرۆڤ لە رێگەی پەیوەندی تەلەفونییەوە قسە دەکات.

ئەمڕۆ چوارشەممە (27ـی تەمووز)، ئەنتۆنی بلینکن، وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا رایگەیاند، "لە چەند رۆژی داهاتوودا بۆ یەکەمجار لەدوای داگیرکردنی ئۆکرانیا لەلایەن رووسیاوە، پەیوەندی بە "سێرگی لاڤرۆڤ"ـەوە دەکات، بەڵام گفتوگۆکە بۆ پرسە لەپێشینەکان سنووردار دەکات".

ئاماژە بەوەش درا، ئازادکردنی ئەو ئەمەریکیانەی لە رووسیا دەستبەسەرن تەوەرێکی سەرەکی پەیوەندییەکە دەبێت.

بە گوێرەی هەواڵێکی ئاژانسی فرانس پرێس، بلینکن بە رۆژنامەنووسانی راگەیاندووە، پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەی لەگەڵ لاڤرۆڤ "لەبارەی دانوستان لەسەر ئۆکرانیا نابێت".

بلینکن گوتیشی: ئێمە چەند هەفتەیەک لەمەوبەر پێشنیازێکی گونجاومان پێشکەشی رووسیا کرد بۆ ئاسانکاری لە ئازادکردنی دوو ئەمریکی دەستەبەسەرکراو.

Fly Erbil Advertisment