رافینیا ناوی ئه‌م پیاوه ئاشكرا ده‌كات كه وایكرد بێته بارسێلۆنا

رافینیای هێرشبه‌ری به‌رازیلی بۆ یه‌كه‌مجار ئاشكرای ده‌كات ئه‌گه‌ر مارسێلۆ بێلسا نه‌با هه‌رگیز نه‌یده‌توانی بێته بارسێلۆنا.
پێگه‌ی میره‌ری بریتانیا لێدوانێكی رافینیای بڵاوكردووه‌ته‌وه به‌پشتبه‌ستن به رۆژنامه‌ی موندۆی كه‌ته‌لۆنیا، تێیدا رافینیا ئاشكرای ده‌كات كه مارسێلۆ بێلسای راهێنه‌ری یانه‌ی لیدز یونایتد هۆكاری سه‌ره‌كی بوو كه په‌یوه‌ندی به بارسێلۆنا بكات.
رافینیای له ماوه‌ی دوو وه‌رزی رابردووی له پرێمه‌رلیگ 17 گۆڵی تۆمار كرد، له سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه به گرێبه‌ستێكی 55 ملیۆن یۆرۆ له یانه‌ی لیدز یونایتده‌وه روویكرده یانه‌ی بارسێلۆنا.
رافینیا پێش ئه‌وه‌ی له 2020 رووبكاته لیدز یونایتد یاریزانێكی نه‌ناسراو بوو، كه‌مترین كه‌س ده‌یناسی، به‌ڵام له‌گه‌ڵ گه‌یشتنی بۆ یانه‌ی لیدز یونایتد له ژێر ده‌ستی مارسێلۆ بێلسای راهێنه‌ری ئارجێنتینای یانه‌ی لیدز ده‌ره‌وشایه‌وه و رۆژ به رۆژ ئاستی به‌ره‌و پێش ده‌رۆیشت.
رافینیا له‌مباره‌یه‌وه ده‌ڵێت: بێلسا ئه‌و راهێنه‌ره بوو زۆر یارمه‌تی منی دا له یه‌كه‌مین رۆژی په‌یوه‌ندیكردنم به یانه‌ی لیدز، ئه‌و وایكرد په‌یوه‌ندی به تیمی یه‌كه‌می هه‌ڵبژارده‌ی به‌رازیل بكه‌م، هه‌ڵبه‌ت هۆكاری یه‌كه‌میش بوو كه بكه‌ومه ژێر ڕاداره‌كانی بارسێلۆنا و ئه‌و یانه‌یه هه‌ڵبژێرم، ئه‌گه‌ر گوێڕایه‌ڵی ڕێنماییه‌كانی بێلسا نه‌بام، هه‌رگیز نه‌مده‌توانی له بارسێلۆنا یاری بكه‌م، ئه‌و باشترین كه‌سه له ژیانی كه‌سی و وه‌رزشیم.
رافینیا ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كات ئێستا بیرۆكه و پلانی بێلسا شۆڕبووه‌ته‌وه بۆ نێو رووحی چه‌ندان راهێنه‌ری گه‌وره و لاو، دیارترینیان گواردیۆلا و پۆچیتینیۆن.
رافینیا دوو وەرز لەمەوبەر بە 18 ملیۆن یۆرۆ لە رێنی فەرەنسیەوە رووی لە لیدز یونایتد کرد و لەو ماوەیەدا 67 یاریی بە درێسی لیدز کردووە و 17 گۆڵ و 12 ئەسیستی تۆمار کردووە.
